(ڤیدیۆ) لیستەر و مانچستەر یونایتد، تۆتنهامیان لە “بیگ فۆر” کردە دەرەوە

بردنەوەکانی مانچستەر یونایتد و لیستەر سیتی، تۆتنهامی هەڵدایە پلەی پێنجەم

ئەمشەو، یەکشەممە لە چوارچێوەی ڕوبەڕوبوونەوەکانی هەفتەی 14ی خولی نایابی ئینگلیزی، یانەکانی مانچستەر یونایتد و لیستەر سیتی بردنەوەیان تۆمارکرد و یانەی تۆتنهامیان لە لوتکەوە بۆ پلەی پێنجەم دابەزاند.

مانچستەر یونایتد لە یاریگای ئۆڵدترافۆرد بردنەوەیەکی گەورەی بە ئەنجامی (6-2) بەرانبەر لیدز یونایتد تۆمارکرد.

گۆڵەکانی ڕێد دێڤڵز لە خولەکەکانی دوو و سێ و 20 و 37 و 66 و 70 لەلایەن سکۆت ماکتۆمینای (دوو گۆڵ)، برونۆ فێرناندێز (دوو گۆڵ)، ڤیکتۆر لێندلوف، دانیێل جەیمس، دوو گۆڵەکەی لیدز یونایتدیش لە خولەکەکانی 42 و 73 لەلایەن لیام کوپەر و ستیوارت داڵاسەوە تۆمارکران.

https://streamable.com/fs2rn2

لە یاریی لوتکەشدا کە کاتژمێر (5:15) بەکاتی هەرێمی کوردستان ئەنجامدرا، یانەی لیستەر سیتی بە ئەنجامی دوو گۆڵی بێوەڵام تۆتنهامی لە یاریگای خۆیدا دووچاری دۆڕاندن کرد.

گۆڵەکان لە خولەکەکانی 45 و 59 لەلایەن جەیمی ڤاردی و تۆبی ئاڵدەرڤێرڵد (بەهەڵە) تۆمارکران.

https://streamable.com/wn7ynk

بەپێی ئەنجامە تۆمارکراوەکان، یانەی لیستەر سیتی ژمارەی خاڵەکانی گەیاندە 27 و پلەی دووەمی ڕیزبەندی پریمەرلیگی گرتەوە، هەروەها مانچستەر یونایتد هاوشێوەی ئێڤەرتیۆن 26 خاڵی کۆکردەوە و پلەکانی سێیەم و چوارەمیان مسۆگەرکرد، یانەی تۆتنهامیش بە 25 خاڵەوە بۆ پلەی پێنجەم دابەزی.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

 (ڤیدیۆ) ئاتالانتا له‌ ئالیانز ستادیه‌م سێ خاڵی له‌ یوڤی داماڵی

ئه‌مشه‌و شه‌ممه‌، یارییه‌کانی هه‌فته‌ی 14ی خولی پله‌ یه‌کی ئیتاڵیا ئه‌نجامدران، یانه‌ی ئاتالانتا بێرگامۆ سه‌رکه‌وتنێکی گه‌وره‌ی به‌رامبه‌ر یوڤانتۆس تۆمارکرد.…
Total
0
Share