یاریی رۆبلۆکس قەدەغەکرا

وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی هەرێم، یاریی رۆبلۆکس-ی لەناو پاکێجی ئینتەرنێتی خێزانی قەدەغەکرد.

لە فەرمانێکی وەزاریی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حکومەتی هەرێمی کوردستان، کە واژووی ئانۆ جەوهەری لەسەرە و وێنەیەکی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا کەوتووە، هاتووە، بڕیاردرا بە زیادکردنی یاریی رۆبلۆکس بۆ لیستی ئەو بەرنامە، ماڵپەڕ و ئەپڵیکەیشنانەی کە پێشتوور سانسۆر کراون.

وەزارەتەکە سەرجەم کۆمپانیاکانی پێشکەشکردنی خزمەتگوزاریی ئینتەرنێتی لە هەرێمی کوردستان ئاگادارکردووەتەوە، کە پێویستە پابەندبن بە قەدەغەکردنی یارییەکە لەناو پاکێجی ئینتەرنێتی خێزانی.

پێشتریش وەزارەتی پەیوەندییەکانی عێراق، بڕیاری قەدەغەکردنی یارییەکەی دابوو و هۆکارەکەیشی بۆ “پاراستنی ئاسایشی کۆمەڵایەتی، دابونەریت، پەروەردەی خێزان و سەلامەتیی منداڵان)، گەڕاندەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پارێزگاری كەركوك: ئەو سەربازانەی ئەمڕۆ پەلاماری جووتیارانی كوردیاندا دەستبەسەركراون

پارێزگاری كەركوك رایدەگەیەنێت،”ئەو سەربازانەی كە ئەمڕۆ لە گوندی شەناغە پەلاماری جووتیارانی كوردیاندا، دەستبەسەركراون و لیژنەی لێكۆڵینەوەیان لەسەر پێكهێنرا”.…
Total
0
Share