تاڵیبان: هەنگاوی باشمان ناوە بۆ بەرەوپێشبردنی پەیوەندییەكانمان لەگەڵ وڵاتانی ئەوروپا

وته‌بێژی حكومه‌تەكەی تاڵیبان ڕایدەگەیەنێت، هه‌نگاوی باشیان ناوه‌ بۆ دروستكردن و به‌ره‌و پێشبردنی په‌یوه‌ندییه‌ دیبلۆماسییه‌كانیان له‌گه‌ڵ وڵاتانی كه‌ندا و وڵاتانی ئەوروپا.

زه‌بیحوڵا موجاهید، وته‌بێژی حكومه‌تی تاڵیبان بەمیدیاكانی ڕوسیای وتووە، گفتوگۆكانیان له‌گه‌ڵ وڵاتانی ئەوروپا پێشكه‌وتنێكی باشی به‌ خۆیه‌وه‌ بینیوه‌ كە ئەوەش یارمه‌تیده‌رێكی باشیان ده‌بێت بۆ به‌ره‌و پێشچوونی گۆڕینی كه‌شوهه‌وای جه‌نگ له‌ ناوچه‌كه‌دا.

موجاهید باسیلەوەشكردووە، تاڵیبان، ته‌واوی هه‌وڵه‌كانی خۆی ده‌خاتە‌گه‌ڕ له‌پێناو باشتركردنی باری ئاسایشی ناوچه‌كه‌ و گۆڕینی كه‌شوهه‌وای جه‌نگ بۆ به‌رقه‌راركردنی ئاشتی سه‌رتاسه‌ری .

قسەكانی وتەبێژەكەی تاڵیبان داوای ئەوەدێت، پێشتر هیچ وڵاتێكی ئەوروپا و كەنداو دانیان بە حكومەتەكەی تاڵیبان نەنابوو، بۆیە لە چەند ڕۆژی ڕابردوو سەرۆكی حكومەتەكە داوای لە وڵاتانی موسوڵمان و كەنداو كرد دانبەحكومەتەكەیان بنێن.

بابەتی پێشتر

عێراق هۆكاری كەمبوونەوەی پێدانی كارەبا ئاشكرادەكات

بابەتی دواتر

سەدر هێزەكانی سەرایا سەلامی خستە حاڵەتی ئامادەباشییەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سودان.. له‌سه‌ر ڕه‌تكردنه‌وه‌ى ده‌سه‌ڵاتى سه‌ربازی سێ خۆپیشانده‌ر كوژران

له‌سه‌ر ڕه‌تكردنه‌وه‌ى ده‌سه‌ڵاتى سه‌ربازی له‌ خۆپیشاندانه‌كانى ئه‌مڕۆی سودان به‌ ته‌قه‌ى هێزه‌ئه‌منییه‌كان سێ خۆپیشانده‌ر كوژران و 200 ى دیكه‌ش…
Total
0
Share