بەڕێوبەری گشتیی ڕێكخراوی وزەی ئەتۆمی جیهانی لە تارانە

ئێوارەی ئەمڕۆ، بەڕێوبەری گشتیی ئاژانسی وزەی ئەتۆمی جیهانی گەیشتە ئێران، ئەو سەردانەش لەكاتێكدایە تاران لە هەوڵدایە كۆتایی بە كاری نوێنەرانی ئەو ڕێكخراوە بهێنێت.

ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە 20ی شوبات، كازم غەریب ئابادی، باڵیۆزی تاران لە ئاژانسی وزەی ئەتۆم وێنەیەكی لە تویتەری خۆی بڵاوكردووەتەوە و كە لە وێنەكەدا دەركەوتووە، ڕافایل گروسی، بەڕێوبەری گشتیی وزەی ئەتۆمی جیهانی لەنێوان باڵیۆزەكەی ئێران و بەهرۆز كەمالوەندی، سەرۆكی ڕێكخراوی وزەی ئەتۆمی ئێراندایە.

لەسەر وێنەكە نوسیویەتی، “بەڕێوبەری گستیی گروسی ئێستا گەیشتە تاران”.

ئەوەش لەكاتێكدایە، دووشەممەی ڕابردوو تاران ڕایگەیاند، كۆتایی بە كاری چاودێرەكانی ڕێكخراوی وزەی ئەتۆمی جیهانی دێنێت لە وڵاتەكەی.

ئەو بڕیارەی ئێرانیش پشتبەستە بە بڕیارێكی پەرلەمانی وڵاتەكە كە تیاییدا داوا دەكات كاری ئەو چاودێرانە كۆتایی پێبهێندرێت.

بابەتی پێشتر

(ڤیدیۆ) ئێڤەرتۆن دوای 22 ساڵ دێربی مێرسیسایدی لە لیڤەرپوڵ بردەوە

بابەتی دواتر

ڤالێنسیا 2-0 سێلتا ڤیگۆ

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share