نوێترین زانیاری لەبارەی مووچەی خانەنشینە نوێیەکان

وتەبێژی یەکێتیی خانەنشینانی هەرێم، رایگەیاند، “مامەڵەی خانەنشینە نوێیەکان بە سستی بەڕێوەدەچێت”.

سادق عوسمان، وتەبێژی یەکێتیی خانەنشینانی هەرێم، بە تۆڕی میدیایی ئێستای رایگەیاند، “مامەڵەی مووچەی ئەو کەسانەی تازە خانەنشینکراون بە سستی بەڕێوەدەچێت و تاوەکو ئێستا تەنها کەمتر لە 150 کەس مامەڵەکەی تەواوکراوە کە وەکو خانەنشین مووچەکەیان وەربگرن”.

باسی لەوەشکرد، “پێشتر بڕیاربوو بەڕێوەبەری خانەنشینیی شارەکان لە راییکردنی مامەڵەی خانەنشینە نوێیەکان سەرپشکبکرێن، بەڵام دواتر ئەوە جێبەجێنەکراو داوا کرا سەرجەم مامەڵەکان لە هەولێر ئەنجامبدرێن، ئەوەش کاتی دەوێت”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “ئەو کەسانەی مامەڵەکانیان تەواوبووە مووچەی مانگەکانی یەک و دوو سێ پێکەوە وەردەگرن”.

 

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزیری تەندروستی: شەپۆلی چوارەمی كۆرۆنا و ئۆمیكرۆن بەهێز و خێرا ‏دەستیپێكردووە

وه‌زیری ته‌ندروستیی هه‌رێمى كوردستان ڕایده‌گه‌یه‌نێت، سەرەتای شەپۆلی چوارەم، بەهێز و خێرا لە بڵاوبوونەوەی نەخۆشیی ڤایرۆسی كۆرۆنا و زنجیرەی…
Total
0
Share