بایدن بێبەریكراوە لە بینینی ڕاپۆرتە هەستیارەكان

جیاواز لەوانەی پێش خۆی، جۆ بایدن، سەرۆكی هەڵبژێردراوی ئەمریكا هێشتا ڕاپۆرتە هەواڵگرییەكانی وڵاتەكەی پێنەدراوە و نەیبینیوون و بێبەری كراوە لەو مافەی، نزیكەی 70 ساڵە سەرۆكی هەڵبژێردراو هەیەتی.

 

شەوی ڕابردوو سێشەممە 10ی تشرینی دووەم لە ڕاپۆرتێكدا فۆكس نیوزی ئەمریكی لێدوانێكی لە جۆن ڕاتكلێف، بەڕێوبەری دەزگای هەواڵگریی نیشتمانیی ئەمریكا وەرگرتووە، ئاماژەی بەوەكردووە، “هۆكاری ئەوەی كە بایدن ناتوانێت ئەو ڕاپۆرتە هەستیارانە ببینێت ئەوەیە، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا دان بە شكستەكەی خۆیدا نانێت”.

جۆن ڕاتكلێف سەرپەرشتیاری دەزگای زانیاری دەكات كە پێكدێت لە 17 دەزگای ئەمنی، لەنێویاندا سی ئای ئەی و دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی ئەمریكا هەن، هەروەها وەك ڕاوێژكارێكی ترەمپ-یش كار دەكات.

لە ساڵی 1952ەوە بە بەردەوامی دەزگا هەواڵگرییەكانی ئەمریكا ئەو ڕاپۆرتانەی خۆیانیان بە سەرۆكی هەلبژێردراو داوە، كە پەیوەستە بە ئۆپراسیۆن و سەرچاوە نهێنییەكانیان.

بەڵام وەك میدیا ئەمریكییەكان ئاماژەیان پێكردووە، بایدن ئەو زانیاری و ڕاپۆرتانەی پێنادرێت تا ئەو كاتەی دۆناڵد ترەمپ دان بە شكستی خۆیدا نەنێت.

بابەتی پێشتر

هەشت كاتژمێر كاردەكات.. ڕۆبۆتێكی چینی خاشاك كۆدەكاتەوە

بابەتی دواتر

نەیجیریا.. تەنها لە یەك ڕۆژدا 25 كەس بە كۆلێرا مردن

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share