بەڕێوەبەری کۆمپانیای دابەشکردنی بەرهەمە نەوتییەکانی عێراق ئاشکرایکردووە، نەوتی زیاتر بۆ بەغداد و کەرکوک و نەینەوا دابیندەکەن، ئەوەش وەك ڕێکكارێک بۆ بەرەنگاربوونەوەی سەرما.
حسێن تاڵب، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی كۆمپانیای دابه‌شكردنی به‌رهه‌مه نه‌وتییه‌كان بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕایگه‌یاندووە، ڕۆژی شەممەی داهاتوو 50 لیتر نه‌وتی زیاده به‌سه‌ر هه‌ر خێزانێكی دانیشتوونی پارێزگاكانی به‌غداد و كه‌ركوك و نه‌ینه‌وادا دابه‌شده‌كرێت.
ئاماژەی بەوەش کردووە، ئێستا به‌شی سێیه‌می نه‌وتی سپی بەسەر هاوڵاتییاندا دابه‌شده‌كه‌ن، داواش له هاوڵاتییان ده‌كه‌ن له ڕێگه‌ی گۆڕه‌پانه‌كانی تایبه‌ت به نه‌وت و غازی پارێزگاكانه‌وه به‌شه نه‌وته‌كانیان وه‌ربگرن.
وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی حکومەتی هەرێم، وەک ئەو بەڵێنەی دابووی، نەیتوانی نەوتی تەواو بەسەر هاوڵاتییاندا دابەشبکات، ئەگەرچی ئێستا پرۆسەکە بە سستی بەڕێوەدەچێت، لەگەڵ ئەوەشدا نرخی بەرمیلێک زیادکراوە بۆ 90 هەزار دینار.