بەڵگە بە داتا.. بەهێزترین هێرشبەرانی جیهان لە خوولی ئەڵمانیا یاریدەکەن

هێرشبەرانی یانەکانی خوولی ئەڵمانیا لە وەرزی 2021/2022 باشترین ئاستیان پێشکەشکردووە، لەڕووی داتاییەوە پێشەنگییان لەنێو پێنج خوولە گەورەکەی ئەوروپادا گرتووە.

بەپێی داتاکان، لە خوولی ئەڵمانیا ” بوندس لیگ” سێ هێرشبەر توانیویانە لوتکەی ڕیزبەندیی گۆڵکارانی پێنج خوولە گەورەکەی ئەوروپا بگرن.

بەراورد بە کاتی یاریکردن و ژمارەی ئەو یارییانەی ئەنجامیانداوە، هەریەک لە ڕۆبێرت لیڤاندۆڤیسکی، ئێرلینگ هالاند، پاتریک چێک، هێرشبەرانی یانەکانی بایرن میونشن، بوروسیا دۆرتمۆند، بایەرلیڤەرکوزن توانیویانە لە تۆماری گۆڵکردندا کاراترین بن.

لیڤاندۆڤیسکی لەم وەرزەدا نێوەندی ڕێژەی تۆمارکردنی گۆڵی لەهەر یارییەکدا 1.2 بووە، بە واتای 19 گۆڵ لە 1631 خولەکدا، هەروەها هالاند هەمان ڕێژەی تۆمارکردووە، بەڵام ڕێژەی گۆڵەکانی بەراورد بە کاتی یاریکردنی کەمتر بووە (12 گۆڵ لە 1065 خولەکدا).

پلەی سێیەم بۆ پاتریک چێکی چیکی بووە، نێوەندی ڕێژەی تۆمارکردنی 1.1 بووە بە واتای 16 گۆڵ لە 1278 خولەکدا.

ڕیزبەندیی باشترین گۆڵکارەکانی ئەوروپا بەپێی کات و یاری، بەم جۆرەیە:

  1. 1. ڕۆبێرت لیڤاندۆڤیسکی (بایرن میونشن) 1.2ی گۆڵێک لە هەر یارییەکدا
  2. 2. ئێرلینگ هالاند (دۆرتمۆند) 1.2
  3. 3. پاتریک چێک (بایەرلیڤەرکوزن) 1.1
  4. 4. چیرۆ ئیمۆبێلی (لازیۆ) 0.9
  5. 5. کەریم بنزیمە (ڕیاڵ مەدرید) 0.9
  6. 6. سوشان ڤلاهۆڤیچ (فیۆرنتینا) 0.8
  7. 7. جیۆڤانی سیمیۆنی (هیلاس ڤیرۆنا) 0.7
  8. 8. جۆناسان داڤید (لیل) 0.7
بابەتی پێشتر

کۆمپانیاکەی دیۆکۆڤیچ چارەسەر بۆ نەخۆشیی کۆرۆنا دەدۆزێتەوە

بابەتی دواتر

پاریس سان جێرمان بارودۆخی پزیشکیی پێکراوەکانی ئاشکراکرد

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share