ئاگر لە شوقەیەكی گۆیژە سیتی لە سلێمانی كەوتەوە

دیمەنێك لە شوقەكە دوای كۆنتڕۆڵكردنی ئاگرەكەی

لە یەكێك لە شوقەكانی پڕۆژەی نیشتەجێبوونی گۆیژە سیتی 3 لە سلێمانی ئاگركەوتەوە و لەلایەن تیمەكانی بەرگریی شارستانییەوە كۆنتڕۆڵكرا.

ئاوات عەلی، وتەبێژی بەرگریی شارستانیی سلێمانی بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، لە شوقەی ژمارە 68ی عیمارە 3ی پڕۆژەی گۆیژە سیتی 3 لە سلێمانی ئاگركەوتنەوە ڕوویدا و لەلایەن هاوڵاتییان و تیمەكانی بەرگریی شارستانییەوە كۆنتڕۆڵكرا.

وتیشی، “ئاگركەوتنەوەكە زیانی گیانی نەبووە، تەنها زیانی ماددی لێكەوتووەتەوە”.

لەربارەی هۆكاری ڕووداوەكەوه، وتەبێژی بەرگریی شارستانی وتی، هێشتا دیارنییە و تیمەكانیان لەوێن، سەرقاڵی هەڵسەنگاندن و دیاریكردنی هۆكاری ئاگركەوتنەوەكەن.

بابەتی پێشتر

هاتوچۆی هەولێر شۆفێران ئاگادار دەكاتەوە

بابەتی دواتر

كەشناسیی هەرێم وادەی كۆتاییهاتنی ئەم شەپۆلە بەفربارینەی ڕاگەیاند

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەهای دۆلار بەرزبووەوە

ئێوارەی ئەمڕۆ لە كاتی داخستنی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار بەرزبوونەوەی بەخۆوە بینی. بەیانی ئەمڕۆ…
Total
0
Share