پارێزگاری سلێمانی: ئەو فەرمانبەرانەی ناتوانن بگەنە شوێنی كاریان بەئامادەنەبوو ئەژمارناكرێن

دەوامی فەرمانگەكان ئاساییە

پارێزگاری سلێمانی دەڵێت، دەوامی فەرمانگەكان ئاساییە، بەڵام ئەو فەرمانبەرانەی ناتوانن بگەنە شوێنی كاریان بەئامادەنەبوو ئەژمارناكرێن.

هەڤاڵ ئەبوبەكر، پارێزگاری سلێمانی بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، دامودەزگا حکومییەکان لە ئەمڕۆدا؛ بۆ خزمەتکردنی هاووڵاتیان، بەردەوام دەبن لە کاری ڕۆژانەی خۆیاندا.

وتیشی، “ئەو فەرمانبەرانەی ئەمڕۆ ناتوانن بگەنە شوێنی کارەکانیان، بەهۆی بارینی بەفر و ئاستەنگی هاتوچۆوە لە هەندێک شوێندا، بە ئامادەنەبوو ئەژمارناکرێن”.

بڕیارەكەی پارێزگاری سلێمانی لەكاتێكدایە لە بەرەبەیانی ئەمڕۆوە شەپۆلێكی بەهێزی بەفرباین و سەرما ڕووی لە سلێمانی و دەوروبەری كردووە و هاتوچۆی سلێمانی-ش داوا لە ڕاگەیەندراوێكیدا داوا لە شۆفێران و هاوڵاتییان دەكات لە ماڵەكانیان نەیەنەدەرەوە و “شۆفێریكردن مەترسیدارە”.

بابەتی پێشتر

هاتوچۆی سلێمانی بۆ شۆفێران: لە ماڵەکانتان مەیەنەدەرەوە، شۆفێریکردن مەترسیدارە

بابەتی دواتر

زانایان هەسارەیەك بە قەبارەی مشتەری لە دەرەوەی كۆمەڵەی خۆر ئاشكرادەكەن

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەهای دۆلار بەرزبووەوە

بەهای دۆلار لە كاتی داخستنی بازاڕەكاندا بەرزبوونەوەی بەخۆوە بینی، 100 دۆلار لەسەروو 157 هەزار دینارەوە مامەڵەی پێوەدەكرێت. ئێوارەی…
Total
0
Share