گەرمیان.. لەسەر ڕاگرتنی ئۆتۆمبێل كەسێك بە فیشەك برینداركرا

تۆمەتباران فەرمانی دەستگیركردنیان بۆ دەرچووە

بەهۆی ناكۆكی لەسەر ڕاگرتنی ئۆتۆمبێل لەگەڵ ماڵی دراوسێیەكیاندا، كەسێك لە گەرمیان بە فیشەك برینداركرا.

موقەدەم عەلی جەمال قدوری، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی پۆلیسی گەرمیان ڕایگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ لە گەڕەکی کەلاری کۆنی قەزای کەلارەوە هاوڵاتیەک گەیەندرایە بەشی فریاکەوتنی نەخۆشخانەی شەهید هەژار کە بەهۆی بەرکەوتنی فیشەکەوە برینداربوو.

موقدەم عەلی لە زاری بریندارەكەشەوە ئەوەی خستەڕوو، لە کۆڵانەکەی ماڵی خۆیان ئۆتۆمبێلی ڕاگرتوە و بەوهۆیەوە لەگەڵ دراوسێیەکی بووەتە دەمەقاڵەیان و لەئەنجامدا دراوسێکەیان خۆی و براکەی بەچەک و چەقۆ هێرشیان کردۆتەسەری و بەفیشەک برینداریان کردووە و چەن فیشەکێکیشیان بە ئۆتۆمبێلەکەیەوە ناوە.

لەئێستادا چارەسەری پێویست بۆ بریندارەکە کراوە و پۆلیس پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ ڕووداوەکە کردۆتەوە، وەك ئەوەی وتەبێژەكەی پۆلیس ئاماژەی پێدا و وتیشی، بە بڕیاری دادوەریش بەپێی ماددەی 405/31 فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتباران دەرچووە.

بابەتی پێشتر

سامانە سروشتییەكان لە دابینكردنی نەوتدا جیاوازی لەنێوان پارێزگاكاندا كردووە

بابەتی دواتر

لە چەند ناوچەیەك دابەشكردنی مووچە ڕاگیرا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

قوباد تاڵەبانی: سەردانەكەی پزیشكیان جەختكردنەوەیە لەو پەیوەندییەی سەرۆك مام جەلال بناغەكەی داناوە

قوباد تاڵەبانی رایدەگەیەنێت، سەردانەكەی سەرۆك كۆماری ئێران جەختکردنەوەیە لە بەردەوامی ئەو پەیوەندییە مێژووییە سەرۆک مام جەلال بەردی بناغەکەی…
زیاتر ببینە

ئەمشەو وەزارەتی ناوخۆ بڕیاریدا

بەڕێوەبەری گشتیی دیوانی وەزارەتی ناوخۆی هەرێم رایدەگەیەنێت، ئاسایشی بازگەكانی هەولێرم ئاگاداركردووەتەوە لە ئەمشەوەوە رێگا نەدرێت ئۆتۆمبێلی مەلیكە بۆ…
Total
0
Share