ڕاهێنه‌ری یانه‌ی ئارسیناڵی ئینگلیزی، مایکڵ ئارتێتا خواستی له‌سه‌ر گواستنه‌وه‌ی گه‌وهه‌رێکی به‌رازیلی نیشانداوه و پێشه‌نگی له چوار یانه‌ی داواکاری دیکه گرتووه.
له‌هه‌مان کاتدا سه‌رچاوه‌که دووپاتیده‌کاته‌وه، یانه‌کانی یوڤانتۆس و میلان و لازیۆ له ئیتاڵیا ململانێی ئارسیناڵ ده‌که‌ن و له ده‌ره‌وه‌ی ئیتاڵیاش یانه‌کانی پاریس سانت جێرمان و ئه‌یاکس ئه‌مسته‌ردام.
به‌پێی سه‌رچاوه‌که، نرخی شکاندنی بۆندی برینێر له‌گه‌ڵ یانه‌ی ساوپالۆ 45 ملیۆن یورۆیه، به‌لام یانه به‌رازیلیه‌که ئاماده‌یی نیشانداوه له گواستنه‌وه‌کانی هاوینه‌ی 2021 ئه‌و بڕه که‌مبکاته‌وه.
برینێر ته‌مه‌نی 20 ساڵه و له پێگه‌ی هێرشبه‌ری سه‌ره‌ڕم یاریده‌کات، توانای یاریکردنی له پێگه‌کانی هێرشبه‌ری باڵه‌کان و ناوه‌ندی هێرشبه‌ریشدا هه‌یه، تاوه‌کو ئێستا 37 یاری له‌سه‌رجه‌م خول و پاڵه‌وانێتیه‌کان ئه‌نجامداوه و 17 گۆڵی تۆمارکردووه و سێ گۆڵیشی بۆ هێرشبه‌رانی دیکه ڕه‌خساندووه.
هه‌وڵه‌کانی ئارتێتا بۆ گواستنه‌وه‌ی گه‌وهه‌ره به‌رازیلیه‌که هاوکاته له‌گه‌ڵ بوونی پیێر ئایمیریک ئۆبامیانگ و ئه‌لیکسانده‌ر لاکازێت و نیکۆلاس پیپی له یانه‌ی ئارسیناڵ، که توانای یاریکردنیان له پێگه هێرشبه‌رییه‌کاندا هه‌یه.