پێنج كرێكار له‌ پردێكی شەقامی 150 مه‌تریی هه‌ولێر برینداربوون

له‌كاتى دروستكردنى پردێكی سەر شەقامی 150 مه‌تریى هه‌ولێر، حه‌فاره‌یه‌ك خۆی به‌ پایه‌یەكى پرده‌كه‌دا كێشاوه‌ و به‌هۆیه‌وه‌ پێنج كرێكار برینداربوون.

په‌یامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا له‌ هه‌ولێر گواستییه‌وه‌، ئه‌مڕۆ حه‌فاره‌یه‌ك له‌كاتى كاركردنى لە پردێكی شەقامی 150 مه‌تریی هه‌ولێر، خۆی كێشاوه‌ به‌ یه‌كێك له‌ پایه‌كانى پرده‌كه‌دا.

وتیشی، به‌و هۆیه‌وه‌ پێنج كرێكار برینداربوون و برینی چواریان مامناوه‌نده‌ و برینی یه‌كێكیان سووكه‌.

باسی له‌وه‌ش كرد، برینداره‌كان گه‌یه‌ندراونه‌ته‌ نه‌خۆشخانه‌ و چاره‌سه‌رى پزیشكییان بۆ ده‌كرێت.

بابەتی پێشتر

لە سلێمانی دەیان تووشبووی ئۆمیكرۆن تۆماركران

بابەتی دواتر

نەتەوە یەکگرتووەکان: ساڵی 2021 گەرمترین ساڵ بووە لەمێژوودا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کیسەڵێک لە سووتان ڕزگارکرا

لە هەوڵی كوژاندنەوەی ئاگری گوندێكدا، لەلایەن هێزەكانی بەرگریی شارستانییەوە كیسەڵێك ڕزگاركرا. بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی سۆران بڵاویکردەوە، “دوای ئەوەی…
Total
0
Share