كه‌شناسیی هه‌رێم ڕایگه‌یاند، له ئێواره‌ى ئه‌مڕۆوه له سه‌نته‌رى پارێزگاكان به‌فربارین ده‌ستپێده‌كات و تا سبه‌ینێ دوانیوه‌ڕۆكه‌ى ئه‌م شه‌پۆلی به‌فربارین و سه‌رمایه به‌رده‌وام ده‌بێت.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانیی هه‌رێمى كوردستان، ڕه‌وشی كه‌شوهه‌واى ئه‌مڕۆ و سبه‌ینێی ناوچه‌كانى هه‌رێمى بڵاوكرده‌وه و به‌پێی پێشبینییه‌كان، دوانیوەڕۆى ئه‌مڕۆ هاتنى بارستە هەوایەکى ساردى جەمسەرى واده‌كات له سەنتەرى پارێزگاکان بەفر ببارێت.
كه‌شناسیی هه‌رێم، پێشبینى ئه‌وه‌شیكردووه، ئه‌مڕۆ ئاسمان نیمچه‌هه‌ور و سارد بێت و له ئێواره‌شدا ده‌گۆڕێت بۆ هه‌ورى ته‌واو و لە ناوچە شاخاوییەکانیش بەفربارین زیاتربێت و له هەندێك ناوچەش ئەگەرى بەفربارین بە تێکەڵى لەگەڵ نمەباران بێت.
كه‌شناسی ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو، سبەینێ ئاسمان هه‌ور و سارد ده‌بێت به‌فر له زۆربه‌ى ناوچه‌كان ده‌بارێت و پاشان لە کاتەکانى دوانیوەڕۆ کاریگەریى ئەم شەپۆلە لاوازدەبێت، هەندێك کات لە کاتى بەفردا خێرایی با زیاددەکات بۆ سەرووى 20 کم لە کاتژمێرێکدا و لە کاتەکانى بەیانیشدا بۆ سەرووى 25 کم لە کاتژمێرێکدا.