فراكسیۆنەكانی یەكێتی و دەوڵەتی یاسا پەرە بە پەیوەندییەكانیان دەدەن

فراكسیۆنەكانی یەكێتی و دەوڵەتی یاسا لە بەغداد كۆبوونەوە و پەرەپێدانی پەیوەندییەكانی نێوانیان تاوتوێكرا.

بەپێی ڕاگەیەندراوی كۆبوونەوەكەیان، نیوەڕۆی ئەمڕۆ لە بارەگای پەیوەندییە عێراقییەکانی یەکێتی لە شاری بەغداد، فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و فراکسیۆنی دەوڵەتی یاسا لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کۆبوونەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا دواپێشھاتەکانی پەیوەست بە دۆخی سیاسیی عێراق و گفتوگۆی لایەنەکان تاوتوێکران.

هەر بەپێی ڕاگەیەندراوەكە، ھەردوولا جەختیان لە پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوانیان و قووڵکردنەوەی گیانی لێپرسراوێتی کردەوە بۆ تێپەڕاندنی قۆناغەکە و پاراستنی بەرژەوەندییەکانی گەلانی عێراق.

بابەتی پێشتر

بە بڕیاری بافڵ جەلال تاڵەبانی پێداویستییەکانی نەخۆشخانەکانی ھەڵەبجە دابینکران

بابەتی دواتر

بە قەزابوونی سێ ناحیە چووە بواری جێبەجێكردنەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

شێوازی کڕینی بەنزین گۆڕدرا

لە وێستگەكانی سووتەمەنیدا شۆفێر بە شێوەی ئەلیكترۆنی پارەی بەنزین و گاز دەدات و بڕیارە پڕۆژەكە هەموو پارێزگاكان بگرێتەوە.…
Total
0
Share