کۆمپانیایەکی گەورە پشکەکەی لە کێڵگەیەکی نەوتی هەرێم دەفرۆشێت

ئاژانسی بلومبێرگ بڵاویکردوەتەوە کۆمپانیای تۆتاڵی فەرەنسی، پشکەکەی لە کێڵگەی نەوتی سەرسەنگ لە نزیک قەزای ئامێدی دەفرۆشێت.

ڕۆژی هەینی ٤ی کانونی یەکەم ئاژانسی بلومبێرگ لە سەرچاوەیەکی ئاگادارەوە بڵاویکردەوە، کە کۆمپانیای تۆتاڵ، گەورە کۆمپانیای بواری نەوتی فەڕەنسی لە گفتوگۆدایە بۆ فرۆشتنی پشکەکەی لە یەکێك لە کێڵگە نەوتییەکانی هەرێمی کوردستانی عێراق کە پشکەکانی کۆمپانیای ناوبراو تێیدا 18%ـەیە.

کۆمپانیای تۆتاڵ لەگەڵ گروپی جێفریس لە گفتوگۆدایە بۆ فرۆشتنی پشکەکانی لە بلۆکی سەرسەنگ لە هەرێمی کوردستان، لە باکووری عێراق.

کۆمپانیای تۆتاڵ دەیەوێت دەستبەرداری پشکەکانی ببێت چونکە لەمساڵدا لەژێر گوشاری پاشەکشەی نرخی نەوتدایە و ئامادەکاریی بۆ وزەی کاربۆن لە داهاتوودا دەکات.

پێشتر کۆمپانیای تۆتاڵ پشکەکانی بلۆکی سەرسەنگی لە کۆمپانیای مایرسك ئۆیل کڕیەوە، چونکە بلۆکی سەرسەنگ یەکێك لە بلۆکە سەرەکییەکانی نەوت بوو لە باشوری کوردستان.

بەپێی سەرچاوەکانی بلومبێرگ، گفتوگۆکان بەردەوامن و، تا ئێستا بڕیاری کۆتایی لەبارەی فرۆشتنەکەوە نەدراوە.

بابەتی پێشتر

جیاوازى موچەى مامۆستایەکى کوردستان لەگەڵ مامۆستاى وڵاتانی دیكە

بابەتی دواتر

پاڵەوانێتی بەرزکردنەوەی قورسایی بۆ ئافرەتان لە کەرکوک ئەنجامدرا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەهای دۆلار دابەزی

ئەمڕۆ سێشەممە بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار دابەزینێكی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی و 100 دۆلار بەرامبەر بە 160 هەزار…
Total
0
Share