جموجوڵی ھاتوچۆ لە شەقامەكانی سلێمانی ڕێکدەخرێتەوە

جموجوڵی ھاتوچۆ لەناو شاری سلێمانی بەپێی پلانێکی نوێ ڕێکدەخرێتەوە و لە شەقامەكانی شارەکەدا ڕێگریدەکرێت لە زیادەڕۆیی و ڕاگرتنی ئۆتۆمبێل لە شوێنی قەدەغەکراو.

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوێكی بەشی ڕاگەیاندنی قائیمقامیەتی سلێمانی، ئامانج لە گۆڕانکارییەکان ڕێخستنەوەی سیستمی ھاتوچۆ و کارئاسانییە بۆ ھاوڵاتییان و کاسبکاران .

بڕیاری پەیڕەوكردنی ئەو پلانە، لە كۆبوونەوەیەكدا دراوە كە ئەمڕۆ پێنجشەممە لە دیوانی قائیمقامیەتی سلێمانی بە سەرپەرشتیی ئاوات محەمەد قائیمقامی سلێمانی بەڕێوەچووە بە ئامادەبوونی عەمید- فازڵ نامیق بەڕێوەبەری نوێی ھاتوچۆی ڕۆژئاوای ناوشاری سلێمانی و عەمید- فایەق خدر بەڕێوەبەری نوێی ھاتوچۆی ڕۆژھەڵاتی ناوشاری سلێمانی و لێپرسراوی بەشی زیادەڕۆیی لە شارەوانیی سلێمانی و بەرپرسانی دیکەی پەیوەندیدار.

بەپێی پلانە نوێیەکە، تیمەکانی ھاتوچۆ بەھەماھەنگی لەگەڵ ھێزەکانی پۆلیس و تیمەکانی شارەوانی و فەرمانگە پەیوەندیدارەکان، کاردەکەن بۆ لابردنی ئەو ئاستەنگانەی کە لەسەر شەقامەکان بەھۆی ڕاگرتنی ئۆتۆمبێل بەشێوەی نایاسایی و زیادەڕۆییەکانەوە دروستدەبن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی بۆ رێبوار تەها: سەربەرزین کوڕێکی کەرکوکی خاوەنی زۆرترین دەنگە لە عێراقدا

ئەمڕۆ پێنجشەممە، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پیرۆزبایی لە رێبوار تەها کرد بەبۆنەی بەدەستهێنانی زۆرترین دەنگ لەسەر ئاستی عێراق…
زیاتر ببینە

لەسەر سكاڵای پاسەوانێكی، ئۆتۆمبێلی پەرلەمانتارێكی كورد گلدرایەوە

لەسەر سكاڵای پاسەوانێكی، بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر بڕیاری “گلدانەوە”ی ئۆتۆمبێلێکی سەلیم شوشکەیی پەرلەمانتاری کۆمەڵی دادگەری لە ئەنجومەنی نوێنەران دەركرد،…
Total
0
Share