بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر لە ئاگادارییەکدا کە ئاراستەی هاوڵاتییان و شۆفێرانی کردووە، داوایان لێدەکات ڕێگای دەربەندی گۆمەسپان بۆسەر چیای سەفین بەکارنەهێنن بەهۆی مەترسیداریی ڕێگاکەوە.
لە ئاگادارییەکەی هاتوچۆی هەولێردا هاتووە، “شۆفێران و هاوڵاتییان، به‌تایبه‌تی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ڕێگای ده‌ربه‌ندی گۆمه‌سپان بۆسه‌ر چیای سه‌فین به‌كارده‌هێنن ئاگادارده‌كه‌ینه‌وه، له‌به‌ر دروستبوونی شه‌خته و به‌سته‌ڵه‌ك، به‌تایبه‌تی له دیوی دابه‌زین بۆ هیران، ڕێگا‌كه له ئێستادا سه‌لامه‌ت و شیاو نییه بۆ به‌كارهێنان ”.
بەپێی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر، “ئێستا ڕێگاکە هۆكارێكی گه‌وره‌یه بۆ خلیسكان”، بۆیە داوادەكات “لەحاڵه‌تی پێویستدا ده‌توانن ڕێگای شه‌قڵاوه – هیران به‌كاربهێنن، كه له‌ئێستادا كێشه‌ی نییه”.