پێشبینییەكانی كەشناسی: سبەینێ دووبارە بەفردەبارێت و هەولێریش دەگرێتەوە ‏

بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسی، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ دەبێت، پلەكانی گەرما بە نزمی ‏دەمێننەوە و شەختە دروستدەبێت، سبەینێش لە دوای نیوەڕۆوە شەپۆلێکی بەفربارین هەموو ‏هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە، بە هەولێریشەوە.‏

کەشناسیی هەرێمی کوردستان پێشبینییەكانی كەشوهەوای بۆ ئەمڕۆ و سبەینێ ئاشكراكرد، ‏ئەمڕۆ ئاسمان بەگشتی ساماڵ دەبێت، لەكاتەكانی شەودا شەختە دروستدەبێت.‏

بەڵام لە سبەینێوە شەپۆلێکى بەفربارین تەواوى هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە، شەپۆلەكە ‏لە دوای نیوەڕۆوە دەستپێدەكات و شەو كاریگەرییەكانی زیاتر دەبن، بەفر لە سەرجەم ‏پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان دەبارێت، بە شاری هەولێریشەوە، كاریگەرییەكەی لەسەر ‏ناوچە شاخاوییەكان زیاتر دەبێت.‏

كەشناسی ڕاشیگەیاندووە، بارستە هەوایەکى جەمسەریى زۆر سارد  یاوەرى ئەم نزمە ‏پاڵەپەستۆیە دەکات، بۆیە شێوازى دابارین لە زۆربەى کاتەکان بە بەفر دەبێت.‏

کەشناسیی هەرێم پێشبینیشی كردووە، ڕۆژی پێنجشەممە لە کاتەکانى شەو کاریگەریی ئەم ‏شەپۆلە کۆتاییدێت.‏

بابەتی پێشتر

ئەو چەکانەی هێرشیان پێکرایە سەر ئیمارات ئێرانی بوون

بابەتی دواتر

لە ماوەی ساڵێکدا 19 کەس لە هەرێم بە مین گیانیان لەدەستداوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share