بەرشلۆنە بە خواستن یەکێک لەم پێنج بەرگریکارەی دەوێت

ئیدارەی یانەی بەرشلۆنە لە گواستنەوەکانی زستانی 2022 بە ئاراستەی پێنج بەرگریکاری باڵی چەپ هەنگاودەنێت، بڕیارە یەکێک لەو یاریزانانە بە خواستن پەیوەندی بە یانە کەتەلۆنییەکەوە بکات.

بەپێی زانیارییەکانی جێرارد ڕۆمێرۆی ڕۆژنامەنووسی ئیسپانی کە لە یانەی بەرشلۆنەوە نزیکە، ئیدارەی خوان لاپۆرتا لە هەوڵدایە بۆ گواستنەوەی بەرگریکارێکی باڵی چەپ بە شێوازی خواستن، تاوەکو ببێتە شوێنگرەوە و پاڵپشتێکی بەهێز بۆ جۆردی ئەلبا، هەروەها جێگەی سێرجینیۆ دێست بگرێتەوە کە بڕیارە لە هەمان وادەی گواستنەوەدا ڕوو لە یانەیەکی دیکە بکات.

ڕۆمێرۆ ئاشکرایکردووە، کە چاڤی هێرناندێز متمانەی بە ئەلیخاندرۆ باڵدی نییە، بۆیە خواستی لەسەر کڕینی بەرگریکارێک نیشانداوە.

بەپێی سەرچاوەکە، ئیدارەی بارسا بیر لە گواستنەوەی یەکێک لەم بەرگریکارە چەپلەرانە دەکاتەوە:

  1. ئەلێکس ساندرۆ (یوڤانتۆس)
  2. ڕافائێل گێرێرۆ (بوروسیا دۆرتمۆند)
  3. نیکولاس تالیافیکۆ (ئەیاکس ئەمستەردام)
  4. ئەلێکس تێلیس (مانچستەر یونایتد)
  5. ئەلفۆنسۆ پیدرازا (ڤیاڕیاڵ)

گواستنەوەی ساندرۆ و گێرێرۆ بەهۆی گرنگی پێگەکەیان لە یانەکانیان قورسە، بە ئەگەرێکی زۆرەوە یانە کەتەلۆنییەکە لە گواستنەوەی یەکێک لە سێ یاریزانەکەی دیکە سەرکەوتوو دەبێت.

بابەتی پێشتر

نادال بە بردنەوە لە ئوسترالیا دەستیپێکرد

بابەتی دواتر

ئارسیناڵ ئۆفەرێکی نوێی پێشکەشی فیۆرنتینا کردووە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لە ڕۆما کێ قەرەبووی دزیکۆ دەکاتەوە؟

بەم نزیکانە ئیدین دزیکۆ یانەی ڕۆما ڕووەو ئینتەر میلان بەجێدەهێڵێت، بەڕێوەبەرانی یانە هەوڵەکانیان بۆ دابینکردنی هێرشبەرێکی جێگرەوە دەستپێکردووە.…
Total
0
Share