(NBA) فینێکس لە لوتکەدایە و واریەرز دۆڕاندنی تۆمارکرد

یانەی فینێکس سەنز لەم هەفتەیەی خوولی یانە پیشەگەرەکانی ئەمریکا بردنەوەی بەرامبەر دیترۆیت پیستۆنز تۆمارکرد، هەروەها مینیسۆتا لە گۆڵدن ستەیت واریەرزی بردەوە.

لە چێوەی یارییەکانی هەفتەی 44ی خوولی یانە پیشەگەرەکانی ئەمریکا، یانەی دیترۆیت پیستۆز لە یاریگای “زە پلەیس ئۆف ئۆبۆرن هێڵس” میوانداریی فینێکس سەنزی کرد، یارییەکەش بە ئەنجامی (108-135) لە بەرژەوەندیی یانەی میوان کۆتاییهات.

بەو بردنەوەیە، تیمی سەنز لە ڕیزبەندیی کۆمەڵەی خۆرئاوا لە پلەی یەکەمدا جێگیربوو.

لەلایەکی دیکەوە، تیمی مینیسۆتا تێمبەروڵڤز یارییەکی بەهێزی بەرامبەر گۆڵدن ستەیت واریەرز ئەنجامدا، بە سوودوەرگرتن لە پێکانی ستیفان کوری توانییان بە ئەنجامی (119-99) بردنەوە تۆماربکەن.

ئەنجامەکانی دیکەش بەمجۆرە بوون:

دیترۆیت پیستۆنز 108-135 فینێکس سەنز

ساکرامینتۆ کینگز 112-118 هیوستن ڕۆکێتس

دێنڤەر ناگێتس 102-125 یوتا جاز

مینیسۆتا تێمبەروڵڤز 119-99 گۆڵدن ستەیت واریەرز

بابەتی پێشتر

کەشناسی بڕی بارانبارینی ئەمساڵی بڵاوکردەوە

بابەتی دواتر

نادال بە بردنەوە لە ئوسترالیا دەستیپێکرد

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سیبایۆس و مێندی گەڕانەوە

هەردوو یاریزان سیبایۆس و مێندی گەڕانەوە مەشق و ڕاهێنانەکانی یانەى ڕیاڵ مەدرید. هەردوو یاریزانەکە پێشتر بەهۆی پێکانەوە لە…
Total
0
Share