لە ئێوارەی ئەمڕۆوە چەند گەڕەكی دیكە لە سلێمانی كارەبایان دەبێتە 24 كاتژمێری

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كارەبای سلێمانی رایدەگەیەنێت، لە چوارچێوەی پڕۆژەی رووناكی بۆ دابینكردنی كارەبای بەردەوام بۆ هاوڵاتییان، لە ئێوارەی ئەمڕۆوە زیاتر لە (100 ) گەڕەكی دیكەی ناوشاری سلێمانی كارەبایان دەبێت بە 24 كاتژمێری كە هەموو گەڕەكەكانیش دەكەونە دەرەوەی شەقامی بازنەیی مەلیك مەحمود.

لە راگەیەندراوەكەی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كارەبای سلێمانیدا هاتووە، ‏‎دوای تەواوبوونی ئامادەكارییە تەكنیكییەكان و بەپێی پلانی كاركردنی پڕۆژەی رووناكی ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە بە ئامادەبوونی ئەندازیار ئەنوەر حمە بەڕێوەبەری گشتیی كارەبای سلێمانی و ئەندازیار ئومێد ئەحمەد بەڕێوەبەری كۆنترۆڵی كاروبای هەرێم و ئەندازیار غالب محەمەد بەڕێوەبەری كۆنترۆڵی كارەبای سلێمانی، دەستدەكرێت بە پێدانی كارەبای بەردەوام بە گەڕەكان كە زیاتر لە 117 هەزار هاوبەشی كارەبان و دەكەونە سەر 125 فیدەری كارەبا و بە گشتی لە پارێزگای سلێمانی هاوبەشانی پڕۆژەی رووناكی دەبن بە 257 هەزار هاوبەشی كارەبا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سیروان محەمەد: پرۆژەی رووناکی خواستی بەکارهێنانی کارەبای کەمکردووەتەوە

وتەبێژی کارەبای سلێمانی، رایگەیاند، خواست لەسەر کارەبا بەڕێژەی 25% كەمیكردووە. سیروان محەمەد، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كارەبای سلێمانی، رایگەیاند،…
Total
0
Share