دادگاى فیدراڵیی عێراق واده‌ى دانیشتنی بڕیاردان له‌باره‌ى ده‌ستووریبوون یان ده‌ستوورینه‌بوونى یه‌كه‌م دانیشتنى خولی نوێی ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراقى دیاریكرد.
له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا، دادگای فیدراڵی ڕۆژی چوارشەممەی داهاتووی دەستنیشانکرد، له‌باره‌ى ده‌ستووریبوون یان ده‌ستوورینه‌بوونى یه‌كه‌م دانیشتنی خولی پێنجەمی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق.
ڕۆژى 9ى ئه‌م مانگه یه‌كه‌م دانیشتنى خولی پێنجەمی ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران به‌ڕێوه‌چوو، له دانیشتنه‌كه‌دا مه‌حمود مه‌شهه‌دانى دۆخى ته‌ندروستیی تێكچوو و برایه نه‌خۆشخانه، پێشئه‌وه‌ى بگه‌ڕێته‌وه دانیشتنه‌كه‌ى په‌رله‌مان، بڕیاردرا جێگره‌وه‌كه‌ى دانیشتنه‌كه به‌ڕێوه‌ببات و ده‌سته‌ى سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌نجومه‌نه‌كه‌ش هەڵبژێردرا.
ئه‌وه‌ش كاردانه‌وه‌ى لێكه‌وته‌وه و چێوه‌ى هه‌ماهه‌نگیی شیعه‌كان دانیشتنه‌كه و هه‌ڵبژاردنى ده‌سته‌ى سه‌رۆكایه‌تیی ڕه‌تكرده‌وه.
له‌چه‌ند ڕۆژى ڕابردوو مه‌حمود مه‌شهه‌دانى و پەرلەمانتارێكی دیكە له دادگاى فیدراڵى سكاڵاىان تۆماركرد و دانیشتنه‌كه‌یان به ناده‌ستووری له‌قه‌ڵه‌مدا.
له‌كاردانه‌وه‌ى ئه‌وه‌ش، دادگا بڕیاریدا له دانیشتنێكدا بڕیاری یه‌كلاكه‌ره‌وه له‌باره‌یه‌وه بدات، هه‌رچه‌نده چێوه‌ى هه‌ماهه‌نگی پێشوازییان له بڕیاره‌كه‌ى دادگا كرد، موقتەدا سه‌دریش له‌په‌یامێكدا ڕایگه‌یاند، ئه‌گه‌ر بڕیاره‌كه‌ى دادگاى فیدراڵی بۆ ڕاگرتنێكى كاتیی كارى په‌رله‌مان بێت و له‌ژێر فشارى ئه‌م و ئه‌و نه‌بێت، هه‌نگاوێكى ئیجابیی ئۆپۆزسیۆنى په‌رله‌مانییه، كه دوور له توندوتیژى هه‌نگاوى بۆنراوه.