پشتگوێی مەخە.. پێنج نیشانە هۆشدارین بۆ تووشبوونت بە شێرپەنجە

دەستنیشانکردنی پێشوەختەی تووشبوون بە نەخۆشیی شێرپەنجە یەکێکە لە کارە ‏سەختەکان، لەگەڵ ئەوەشدا هۆكارێكە بۆئەوەی تەنانەت کەسی تووشبوو ماوەیەکی زیاتر ‏بژی بەراورد بەوەی خەڵک ترسی لێی هەیە.‏

شێرپەنجە نەخۆشییەکی نوێ نییە، بەپێی کۆمەڵەی شێرپەنجەی ئەمریکی، نەخۆشییەکە ‏یەکێکە لەخراپترین ئەو نەهامەتییانەی تووشی مرۆڤ بووە لە مێژوودا. ‏

بەشێکی زۆر لە پسپۆڕانی بوارەکە جەختدەکەنەوە لەوەی شێوازی ژیانی کەسەکان ‏هۆکارێکە بۆ تووشبوون بە شێرپەنجە. ‏

لەگەڵ ئەوەی ڕێگای زانستی و ئامرازی تایبەت بە دەستنیشانکردنی نەخۆشیی شێرپەنجە ‏زۆرن، بەڵام توانای پێشوەختە دەستنیشانکردنیان نییە، پسپۆڕان باس لە پێنج ڕێگا دەکەن ‏بۆئەوەی پێشوەختە، یان لانیکەم لەماوە سەرەتاییەکانی تووشبوونیان، نەخۆشییەکە ‏دەستنیشان بکرێت. ‏

یەکەم، کەمبوونەوەی کێش بەبێ هۆکارێکی دیاریکراو: لەدەستدانی کێشی لەش ‏لەوکەسانەی تووشی شێرپەنجە دەبن لەسەرەتاوە یەکێکە لە نیشانە هاوبەشەکان، زیاتر ‏‏40%ی ئەوانەی لە ئەمریکا تووشی شێرپەنجە بوون، ئاماژە بەوەدەکەن پێشوەخت ‏بەشێکی زۆری کێشیان لەدەستداوە بەبێ هۆکار.  ‏

دووەم، ماندوێتیی توند: ماندوێتی دوای ڕۆژێکی پڕ لە کار بابەتێکی ئاساییە، بەڵام ‏لەدوای پشوودان و بەردەوامیی ئەو ماندوێتییە نیشانەیەکی گرنگی تووشبوونە بە ‏نەخۆشیی شێرپەنجە. ‏

سێیەم، تا: بەرزبوونەوەی پلەی گەرمیی لەش دەکرێت بەهۆی سەرما و ئەنفلوەنزاوە بێت، ‏بەڵام وەک نیشانەیەکی شێرپەنجە جیاوازە بەوەی بە بەردەوامی دووبارە دەبێتەوە بەبێ ‏ئەوەی هیچ هۆکارێکی هەبێت.‏

چوارەم، ئازاری بەردەوام، هەندێک لە گرێ شێرپەنجەییەکانی مێشک دەکرێت هۆکاری ئازاری بەردەوام ‏بێت کە پزیشکەکان نەتوانن هۆکارەکەی ئاشکرابکەن، لەکاتی تووشبوون بەو جۆرە ‏سەرئێشە بەردەوامە بێهۆکارانە پێویستە ڕاوێژ بە پزیشکی تایبەتمەند بکرێت. ‏

پێنجەم، گۆڕانکاری لە پێستدا: هەر گۆڕانکارییەکی نامۆ و لەپڕ لە پێست یان دەوروبەری ‏چاو یاخود پێستی ئانیشکەکان دەکرێت نیشانەی پێشوەختی شێرپەنجە بن.‏

بابەتی پێشتر

دەرگای بەڕووی ئەوانی دیكەدا واڵایە<br> سەدر لەنێو چێوەی هەماهەنگیدا تەنها مالكی ڕەتدەكاتەوە

بابەتی دواتر

هێزه‌ئه‌منییه‌كان 12 كه‌سیان ده‌ستگیركردووه‌.. له‌ دیاله‌ كارتى ڤاكسین فرۆشراوه‌

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share