لیۆ میسی ئه‌فسانه‌ی زیندووی یانه‌ی به‌رشلۆنه، له کۆتا ڕوبه‌روبوونه‌وه به‌رانبه‌ر یانه‌ی ڕیاڵ بیتیس ئاستێکی خه‌یاڵی پێشکه‌شکرد و توانا هونه‌رییه ناوازه‌که‌ی دووپاتکرده‌وه، هانده‌ران له ئێستادا پرسیار له‌باره‌ی داهاتوویه‌وه ده‌که‌ن.
ڕۆژنامه‌ی مارکای ئیسپانی ئاشکرایکردووه، تاوه‌کو ئێستا “پوڵگا” بڕیاری مانه‌وه و به‌رده‌وامبوونی له به‌رشلۆنه نه‌داوه، به‌ڵكو چه‌ند فاکته‌رێک ئه‌م مه‌سه‌له‌یه یه‌کلاییده‌که‌نه‌وه.
به‌پێی سه‌رچاوه‌که، مێسی چاوه‌ڕێی به‌ره‌وپێشچوونی په‌یوه‌ندییه‌کانی ده‌کات له‌گه‌ڵ ڕۆناڵد کومانی ڕاهێنه‌ر، هه‌روه‌ها ئاستی پێکهاته‌که به گشتی و ئه‌و یاریزانه نوێیانه‌ی له گواستنه‌وه‌کانی هاوینی 2021 دابینده‌کرێن، له هه‌موو ئه‌مانه‌ش گرنگتر، ئه‌و ستافه کارگێڕییه‌ی له هه‌ڵبژاردنه‌کانی سه‌رۆکایه‌تی یانه ده‌رده‌چن و پۆستی سه‌رۆک و به‌ڕێوبه‌ری وه‌رزشی و جێبه‌جێکار ده‌گرنه ئه‌ستۆ.
مێسی ده‌یه‌وێت بزانێت سه‌رۆکی نوێ پلانی بۆ داهاتوو چییه و چۆن بیر له چنینه‌وه‌ی نازناوه‌کان ده‌کاته‌وه، له ئێستادا یاریزانه‌که گوێ به پڕوپاگه‌نده‌ی میدیایی نادات و به‌وپه‌ڕی له‌سه‌رخۆییه‌وه چاوه‌ڕوانی ئه‌م فاکته‌رانه‌یه بۆ بڕیاردان له‌سه‌ر داهاتوو، واتا بڕیاری کۆتایی ڕه‌نگه له گواستنه‌وه‌کانی زستانی 2021 بدات له کاتێکدا هه‌ڵبژاردنه‌کانی سه‌رۆکایه‌تی یانه له مانگی کانونی یه‌که‌می 2020 ئه‌نجامده‌درێت.
ئه‌گه‌ر به‌رشلۆنه هه‌موو ئه‌م خواستانه‌ی مێسی وه‌ک خۆی جێبه‌جێنه‌کات، یانه‌کانی سیتی و ئینته‌رمیلان، یاخود بایرن میونشن سه‌رکه‌وتووده‌بن له گواستنه‌وه‌ی.