چەند موشەكێك ئاراستەی سەربازگەی زێلکانی سوپای تورکیا لە ناحیەی باشیكی سەربە پارێزگای نەینەوا کران.
دژەتیرۆری کوردستان، لە ڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، سێ موشەك ئاراستەی سەربازگەی زێلکانی سوپای تورکیا لە ناحیەی باشیك لە پارێزگای نەینەوا کران و سەربازگەکەی تورکیاش بەرپەرچی هێرشەکەی داوەتەوە.
باسی لەوەشكردووە، هێرشەکە هیچ زیانێکی گیانی و ماددی لێ نەکەوتووەتەوە.
ئەوەش لەكاتێكدایە، پێشتر چەندجارێك هێرشكراوەتەسەر سەربازگەكە.