کۆچبەرانی سنووری پۆڵەندا داوای بەهاناوەچوونیان دەکەن

کۆچبەرانی کورد لە سنوورەکانی وڵاتی پۆڵەندا داوا لە یەکێتیی ئەوروپا و نەتەوە یەکگرتووەکان دەکەن بەهانایانەوە بچن و دەڵێن، “لەدۆخێکی زۆر خراپدان”.

لە نامەیەکدا کە بەناوی کۆچبەرانی سنووری پۆڵەنداوە ئاراستەی یەکێتیی ئەوروپا، کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی، نەتەوە یەکگرتووەکان و ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ و ڕێکخراوە ئاینییەکانیان کردووە ڕایانگەیاندووە، “منداڵی شەش مانگمان لەگەڵدایە ، منداڵ لە هەموو تەمەنێکی تێدایە، ژن و پیاوی پیرو پەکەوتەمان لەگەڵدایە هەمووی سەرما و برسی و تینویەتی تکایە لەوە زیاتر ناتوانن بەرگەی ئەو هەموو ئازارو ناخۆشیە بگرین، تکایە فریامان بکەون ڕزگارمان بکەن”.

ئەو کۆچبەرانە ڕەتیدەکەنەوە بگەڕێنەوە بۆ وڵاتی خۆیان و دەڵێن، ” ئێمەی کۆچبەران لە سنووری پۆڵەندا دەمانەوێت کۆچ بکەین بەرەوە وڵاتانی تری ئەوروپا و بەهیچ جۆرێک نا مانەوێت بگەڕێینەوە وڵاتی خۆمان”.

ئاماژەیان بەوەکردووە، کە لەسنووری پۆڵەندا نزیکەی شەش هەزار سەرباز و پۆلیسی ئەو وڵاتە ڕێگرییان لێدەکەن سنوور تێپەڕێنن و بڕۆنە ناو خاکی ئەڵمانیا و ڕایانگەیاندووە، ” لە دۆخێکی زۆر خراپداین”.

باسیان لەوەکردووە کە پۆلیس و سەربازانی پۆڵەندی لە زەوی و ئاسمانەوە گازی ژەهراویان بەسەردا دەبارێنن، بیبەری توون و تیژمان تێدەگرن، بەهۆیەوە ڕووخساریان سوتاوە “تکایە فریامان بکەون”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پەیڕەو یاسین: مووچە تەوتین بكرێت مووچەخۆران دەتوانن لە مۆڵەكانەوە هەموو كەلوپەلێك بە قیست بكڕن

پەیڕەو یاسین، كە فەرمانبەرێكی حكومەتی عێراقە لە دیدارێكی تەلەفزیۆنیدا دەڵێت، “مووچە تەوتین بكرێت مووچەخۆران دەتوانن لە مۆڵەكانەوە هەموو…
زیاتر ببینە

شارەوانیی سلێمانی: ڕێكاریی یاسایی بەرامبەر زیادەرۆییەكان دەگرینەبەر

سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، لێكۆڵینەوە لە هۆكارەكانی كەمنەبوونەوەی سەرپێچی و زیادەڕۆیی دەكەین و ڕێكاری یاسایی بەرامبەر زیادەڕۆییەكانيش دەگیرێنەبەر.…
Total
0
Share