بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانى په‌یامێك ئاراسته‌ى نوری مالكى ده‌كات

بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانى بەبۆنەی بەستنی هەژدەیەمین كۆنگرەی حزبی دەعوەی ئیسلامی په‌یامێك ئاراسته‌ى نورمالكى ده‌كات و دووپاتی دۆستایەتی و پەیوەندیی پتەوی نێوان یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و حزبی دەعوە دەكاته‌وە.

بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانى له‌په‌یامه‌كه‌یدا ئاماژه‌ى به‌وه‌كردووه‌، “ئەم هەنگاوە بەرپرسیارێتی گەورە دەخاتە ئەستۆی ئێوه‌ و حزبە تێكۆشەرەكەتان كە مێژوویەكی گەشی هەیە لە خەبات لە دژی دیكتاتۆری و زوڵم و زۆری ڕژێمی لەناوچوو، هەروەك چۆن بەرپرسیارێتییەكی دیكەشتان بۆ زیاد دەكات لە پتەوتركردنی پەیوەندی لەگەڵ سەرجەم هێز و لایەنە خەباتگێڕەكانی گۆڕەپانی سیاسی عێراق لەپێناو بەرژەوەندی گەل و بەرقەراربوونی ئاشتی و تەبایی و برایەتی لە وڵاتدا”.

ده‌قی په‌یامه‌كه‌ى بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانى:

برای بەڕێزم نوری مالیكی، ئەمینداری گشتی حزبی دەعوەی ئیسلامی.

بەبۆنەی بەستنی هەژدەیەمین كۆنگرەی حزبە تێكۆشەرەكەتان و هەڵبژاردنەوەتان بە ئەمینداری حزبی دەعوەی ئیسلامی پیرۆزباییتان لێدەكەم، هیودارم هەمیشە لە بەرەوپێشچوون و گەشەكردندا بن.

دڵنیاین ئەم هەنگاوە بەرپرسیارێتی گەورە دەخاتە ئەستۆی بەڕێزتان و حزبە تێكۆشەرەكەتان كە مێژوویەكی گەشی هەیە لە خەبات لە دژی دیكتاتۆری و زوڵم و زۆری ڕژێمی لەناوچوو، هەروەك چۆن بەرپرسیارێتییەكی دیكەشتان بۆ زیاد دەكات لە پتەوتركردنی پەیوەندی لەگەڵ سەرجەم هێز و لایەنە خەباتگێڕەكانی گۆڕەپانی سیاسی عێراق لەپێناو بەرژەوەندی گەل و بەرقەراربوونی ئاشتی و تەبایی و برایەتی لە وڵاتدا.

هەر بەم بۆنەیەشەوە دووپاتی دۆستایەتی و پەیوەندی پتەوی نێوان یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و حزبی دەعوە دەكەینەوە لەپێناو هێنانەدی ئامانجە باڵاكانی گەلی عێراق و پاراستن و درێژەپێدانی پەیوەندی دۆستانە و كاری پێكەوەییمان.

دووبارە پیرۆزباییتان لێدەكەم

براتان

بافڵ جەلال تاڵەبانی

بابەتی پێشتر

یەکێتیی زانایان لەبارەی داخستنی یانە شەوانەکان په‌یامێكى بڵاوكرده‌وه‌

بابەتی دواتر

بەهۆی شۆرتێکەوە کارەبای قەزای دووکان پچرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share