بهرپرسێكى وهزارهتى دارایی و ئابوریی ههرێم ڕایدهگهیهنێت، هیچ دەنگۆیەك لەئارادا نییە بۆ بڕینی 200 ملیار دینارەكە كه له بهغدادهوه دێت، ڕێككەوتنەكەی هەرێم و بەغدادیش تائێستا وەك خۆی جێبەجێ دەكرێت.
پەری نوری، بەڕێوەبەری گشتیی بودجە لە وەزارەتی دارایی هەرێم لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگهیاند، “هیچ دەنگۆیەكی بڕینی ئەو بڕە پارەیە نییە (مەبەستی 200 ملیارەكەیە)، ڕێككەوتنەكەی هەرێم و بەغدادیش لەسەر ناردنی ئەو بڕە پارەیە بەردەوامە و تائێستا وەك خۆی جێبەجێ دەكرێت”.
بەرپرسەكەی دارایی هەرێم جەختیكردەوە، “ساڵی ڕابردوو گفتوگۆمان لەسەر ئەو بابەتە کردوە و بەپێی ماددەكانی 10 و 11 لە یاسای ژمارە 6ی ساڵی 2019، دەبێت حیساب لەگەڵ عێراق بکەین، ئێمە بەشەداهات بۆ حکومەتی فیدراڵی بنێرین و ئەوانیش بەشە بودجەی هەرێمی کوردستان بنێرن، کە بە 12.67% دیاریکراوە”.
پێشتریش فارس عیسا، سهرۆكى نوێنەرایهتى حكومەتی هەرێم لە بەغداد به تۆڕی میدیایی ئێستاى ڕاگهیاندبوو، ناردنی 200 ملیار دینارەكە بۆ مووچەی مانگی ڕابردوو ڕێكاره ئیدارییهكانى بڕیاری لهسهر دراوه و بهمنزیكانه ڕهوانه دهكرێت.