فڕۆکەخانەی موسڵ دەکرێتەوە

بڕیارە مانگی داهاتوو فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی موسڵ بکرێتەوە.

محەمەد کاکەیی، سەرۆکى لیژنەى ئەمنیى ئەنجومەنى پارێزگاى نەینەوا رایگەیاند، رۆژى 10ى حوزەیرانى 2025 فڕۆکەخانەى نێودەوڵەتیى موسڵ دەکرێتەوە و گەشتەکان دەستپێدەکەنەوە.

وتیشی، “دەستپێکی گەشتەکانی فڕۆکەخانەکە گەشتێکى فڕۆکەوانیى محەمەد شیاع سودانى، سەرۆک وەزیرانی عێراق دەبێت کە لە بەغدادەوە بۆ فڕۆکەخانەی موسڵ ئەنجامدەدرێت”.

رۆژی 10ى ئابى 2022، بەردی بناغەی نۆژەن و ئامادەکردنەوەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی موسڵ لەلایەن مستەفا کازمى، سەرۆک وەزیرانى ئەو کاتەى عێراق دانرا.

 

 

 

 

 

 

 

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share