بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پۆلیسی سلێمانی دەستگیرکردنی دوو تۆمەتباری بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەری ڕاگەیاند، کەلەکاتی دەستگیرکردنیاندا دەستبەسەر بڕێک ماددەی هۆشبەردا گیراوە.
لەڕاگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی ئاشکرایکرد، بەشی پۆلیسی دوکان و بەکرەجۆ دوو تۆمەتباریان دەستگیرکردووە کە بەکارهێنەری ماددەی هۆشبەرن لەگەڵ هەریەکە لە تۆمەتبارەکاندا دەستبەسەر بڕێک لە ماددەی هۆشبەردا گیراوە.
بەپێی پۆلیسی سلێمانی، لە چالاکیی یەکەمدا پۆلیسی دوکان كەسێكیان بەناوی (ف ، م ، ع ) دەستگیركرد، كە بڕێك ماددەی هۆشبەری پێبووە و دوای پشكنین دەركەوتووە كە بەكارهێنەری ماددەی هۆشبەرە.
لەچالاکیی دووەمدا بەشی پۆلیسی بەکرەجۆ تۆمەتبارێک کە بەتۆمەتی تەقەکردن دەستگیرکرابوو دوای لێکۆڵینەوە دەرکەوت بەکارهێنەری ماددەی هۆشبەرە.
پۆلیسی سلێمانی رایگەیاندووە، ئەو تۆمەتبارە ناوی (م ، ف ، ع)ە و لەدایكبوی 1993یە بەبڕیاری دادوەر ڕاگیراوە.