قائیمقامی سلێمانی: بەراورد بە مانگی رەمەزانی ساڵانی پێشوو کەمترین سەرپێچی لە شوێنە گشتییەکان تۆمارکراوە

ئاوات محەمەد قائیمقامی سلێمانی رایگەیاند، مانگی رەمەزانی ئەمساڵ بەراورد بە ساڵانی رابردوو کەمترین سەرپێچی تۆمارکراوە.

ئاوات محەمەد قائیمقامی سلێمانی لە میانەی کۆبوونەوەی لەگەڵ لیژنەی باڵای سەر بە لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی رایگەیاند، رێگریکردن لە ئەنجامدانی سەرپێچی و پارێزگاریکردن لە سەلامەتی و بەرژەوەندیی گشتیی هاوڵاتییان ئەرکی سەرشانمانە، بەوپەری دڵسۆزی و بەرپرسیارێتیەوە لەم ئەرکەم دەڕوانین، دەبێت رەنگدانەوەی هەبێت و لەپێشینەی کارەکانتان بێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، لە سەرەتای مانگی رەمەزاندا زۆرینەی شوێنە گشتییەکان پابەندن بە رێنماییەکان و کەمترین سەرپێچی بە بەراورد بە مانگی رەمەزانی ساڵانی پێشوو تۆمارکراوە، ئەمەش ئاماژەیەکی دڵخۆشکەرە بۆ ئەوەی کە هەوڵ و ماندوبوون و شەونخونیمان بە زیادە نەچووە و دەرئەنجامێکی باشی هەبووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانى بۆ محه‌مه‌دى حاجى مه‌حموود: هەموومان پێکەوە کار بۆ بەهێزترکردنی قەوارەی هەرێم بکەین

بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانى، به‌بۆنه‌ى به‌ستنى كۆنگره‌ى حزبه‌كه‌یان په‌یامێك ئاراسته‌ى محه‌مه‌دى حاجى مه‌حموود سەرۆکی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان ده‌كات…
Total
0
Share