بافڵ جەلال تاڵەبانی: پێویستە نەهێڵین چیتر سەقامگیریی خاكەكەمان رووبەڕووی مەترسی ببێتەوە

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە بەغداد چاویكەوت بە حەیدەر عەبادی، سەرۆكی هاوپەیمانیی نەسر.

‏‎لەدیدارێكدا گەشەپێدانی پەیوەندیی دۆستانەی نێوان یەكێتی، هاوپەیمانیی نەسر و لایەنە عێراقییەكان جەختیلێكرایەوە و جەخت لە فراوانكردنی هەماهەنگییەكان كرایەوە لەپێناو بەدیهێنانی بەرژەوەندییە باڵاكان و پاراستنی سەقامگیریی هەرێم و عێراق.
‏‎لە درێژەی دیدارەكەدا بە نیگەرانییەوە باس لە هێرشەكەی سەر فڕۆكەخانەی عەربەت كرا و لەو رووەوە سەرۆك بافڵ رایگەیاند، “رێگریكردن لە دەستدرێژییەكان و پاراستنی سەروەرییەكانی وڵات پەیوەستە بە كۆدەنگیی نیشتمانییەوە، بۆیە پێویستە هەمووان هەوڵ بۆ رێگریكردن لەو هێرشانە بدەن و نەهێڵین چیتر سەقامگیریی خاكەكەمان رووبەڕووی مەترسی ببێتەوە”.

‏‎پرسی بەپارێزگابوونی هەڵەبجە تەوەرێكیتری دیدارەكە بوو و لەوبارەیەوە سەرۆك بافڵ وتی، “دروستكردنی بەربەست لەبەردەم بەپارێزگابوونی هەڵەبجە خزمەت بە هیچ لایەنێك ناكات، پێویستە هەموولایەك بە ئەركی ئەخلاقی و ویژدانی خۆی هەڵبستێت و هەوڵ بۆ ئاوەدانكردنەوە و قەرەبووكردنەوەی شارەكە بدەن”.

بابەتی پێشتر

قوباد تاڵەبانی بۆ شاندێكی سەربازیی ئەڵمانیا: هێرشكردنەسەر فڕۆكەخانەی عەربەت هیچ پاساوێك هەڵناگرێت

بابەتی دواتر

وەزارەتی پەروەردە لەبارەی گواستنەوەی خوێندكاران بە پاس و تاكسی رێنمایی دەركرد

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کەسێک لە دەربەندی رانیە خنکا

کەمێک لەمەوبەر هاوڵاتییەک لە دەربەندی رانیە خنکا و تا ئێستا نەتوانراوە تەرمەکەی دەربهێنرێتەوە. بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی راپەڕین بڵاویکردەوە،…
زیاتر ببینە

لیژنەی دارایی: دانیشتنی پەرلەمان لە چاوەڕوانی هاتنی پەرلەمانتاران و تەواوكردنی نیسابدایە

ئەندامێكی لیژنەی دارایی دەڵێت، پرۆژەیاسای بودجە لەلایەن لیژنەكەیانەوە ئامادەكردنی تەواو بووە و ڕونیشیدەكاتەوە، دانیشتنی ئەنجومەن تایبەت بە دەنگدان…
Total
0
Share