مێسی بۆ یارییكردن ئامادە نییە

لیۆنێل مێسی ئەرجەنتینی بەشداریی ڕاهێنانەكانی پاریس سانجێرمانی نەكردووە و تا ئێستاش بۆ یاریكردن ئامادەنییە.

مێسی لە پاش چاكبوونەوە لە كۆرۆنا، هیچ ڕاهێنانێكی بەكۆمەڵی ئەنجامنەداوە و لەژێر چاودێریی پزیشكیدا ڕاهێنان دەكات.

ئەمە لەكاتێكدایە هەرسێ یاریزان دی ماریا و دۆنارۆما و دراكسلەر دوای چاكبوونەوەیان لە كۆرۆنا، پەیوەندییان بە ڕاهێنانە بەكۆمەڵەكانەوە كردووەتەوە.

بڕیاڕە ڕۆژی شەممە یانەی پاریس سانجێرمان لە خوولی فەرەنسا ڕووبەڕووی یانەی بریست ببێتەوە و تا ئێستاش مێسی بەشداریی ڕاهێنانی بەكۆمەڵی نەكردووە و بەشداریكردنی لەو یارییەدا لەژێر مەترسیدایە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) کرواتیا کۆتایی به‌ که‌نه‌دا هێنا و لووتکه‌ی گرووپی شه‌شه‌می گرت

ئه‌مشه‌و یه‌کشه‌ممه‌‌، گه‌ڕی دووه‌می قۆناغی کۆمه‌ڵه‌کانی جامی جیهانی 2022 له‌ قه‌ته‌ر به‌رده‌وامی هه‌بوو، هه‌ڵبژارده‌ی کرواتیا له‌ یارییه‌کی به‌هێزدا…
Total
0
Share