(ڤیدیۆ) چێڵسی، تۆتنهامی تێپه‌ڕاند و گه‌یشته‌ فاینه‌ڵی جامی کاراباو

ئه‌مشه‌و چوارشه‌ممه‌، رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی قۆناغی نیوه‌ی کۆتایی جامی کاراباو له‌نێوان یانه‌کانی چێڵسی و تۆتنهام ئه‌نجامدرا، یانه‌ی چێڵسی بردنه‌وه‌ی تۆمارکرد.

یانه‌ی تۆتنهام هۆتسپێرز له‌ یاریگای خۆیدا میوانداریی چێڵسی کرد، یارییه‌که‌ به‌ ئه‌نجامی گۆڵێکی بێوه‌ڵام له‌به‌رژه‌وه‌ندیی بلوزی له‌نده‌ن کۆتاییهات.

گۆڵه‌ یه‌کلاکه‌ره‌وه‌که‌ی چێڵسی له‌ خوله‌کی 18 له‌لایه‌ن ئه‌نتۆنیۆ ڕۆدیگێری به‌رگریکاری ئه‌ڵمانییه‌وه‌ تۆمارکرا.

به‌وپێیه‌ی له‌ یاریی چوون شینپۆشه‌کانی له‌نده‌ن به‌ ئه‌نجامی دوو گۆڵی بێوه‌ڵام بردنه‌وه‌یان تۆمارکردبوو، به‌کۆی ئه‌نجامی (3-0) سه‌رکه‌وتنیان بۆ یاریی کۆتایی مسۆگه‌رکرد، له‌ یاریی کۆتاییشدا به‌رامبه‌ر براوه‌ی نێوان یانه‌کانی لیڤه‌رپوڵ و ئارسیناڵ یاریده‌که‌ن.

بابەتی پێشتر

(ڤیدیۆ) ڕیاڵ مه‌درید به‌ 120 خوله‌ک کلاسیکۆی سوپه‌ری له‌ بارسا برده‌وه‌

بابەتی دواتر

(ڤیدیۆ) ئینتەر میلان جامی سوپەری ئیتاڵیای بەرزکردەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share