بەسرە.. ناوەندێکی گەورەی بەرهەمهێنانی گازی سروشتی كرایەوە

بە ئامادەبوونی سەرۆکوەزیرانی عێراق ناوەندێکی گەورەی بەرهەمهێنانی گازی سروشتی، لە شاری بەسرە کرایەوە.

بەگوێرەی راگەیەندراوێکی نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکایەتیی وەزیرانی عێراق، بەیانی ئەمڕۆ مستەفا کازمی سەردانی شاری بەسرەی کردووە و ناوەندێكی گەورەی بەرهەمهێنانی گازی سروشتی کردووەتەوە.

وا بڕیارە ناوەندەکە لە ساڵی داهاتووەوە بکەوێتە کار.

کازمی لەمیانی سەردانەکەیدا بۆ بەسرە، هەروەها سەردانی بەندەری “ئوم قەسر”ی کردووە و بەرپرسانی گومرکی بەندەرەکەی بەسەرکردەوە.

لەئێستادا عێراق بەشی هەرەزۆری پێداویستیی خۆی لە گازی سروشتی لە ئێران-ەوە هاوردە دەکات.

بابەتی پێشتر

عهد اللە.. ڕاگەیاندنی لایەنێكی سیاسی نوێ لە عێراق

بابەتی دواتر

نیڤادا.. ئەو ویلایەتە بچوكەی دەتوانێت بایدن بكات بە سەرۆك

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پەیامێك لە مستەفا كازمی-یەوە

سەرۆك وەزیرانی عێراق پەیامێكی بڵاوكردەوە و داوا لە هەمووان دەكات دووربكەونەوە لە تۆمەتباركردن و زمانی تەخوین و دەڵێت،…
Total
0
Share