ڕۆناڵدۆ لە تۆماركردنی ڕیكۆرد بەردەوامە

كریستیانۆ ڕۆناڵدۆی پۆرتوگالی بەردەوامە لە تۆماركردنی ڕیكۆردی نوێ، دەشڵێت، “ئێمە هێشتا زیندووین و كۆڵنادەین”.

لە خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا، كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ گۆڵی سێیەم و بردنەوەی بەرامبەر تەتلەنتا-ی ئیتاڵی تۆماركرد و بردنەوەیەكی گرنگی بە یانەكەی بەخشی.

پاش یارییەكە ڕۆناڵدۆ ئاماژەی بەوەدا، كۆڵ نادەن و یەكگرتوون و لە هەوڵەكانیان بەردەوامن.

ڕۆناڵدۆ بە تۆماركردنی ئەو گۆڵە، چەندین ڕیكۆردی نوێی نووسییەوە.

تاكە یاریزانە لە خولی یانە پاڵەوانەكان گۆڵی لە 38 یانەی جیاواز كردبێت، كە پێشتر هیچ یاریزانێك نەیكردووە.

ئەمە دووەم جارە ڕۆناڵدۆ سێ یاریی لەسەر یەك لە چامپیۆنز لیگ گۆڵ تۆماربكات.

ڕۆناڵدۆ ژمارەی گۆڵەكانی بۆ 137 گۆڵ لە چامپیۆنز لیگ بەرزكردەوە، ئەوەش ژمارەیەكی پێوانەیی ترە و بەجیاوازی 14 گۆڵ لە پێش مێسی ركابەریەوەیەتی.

بابەتی پێشتر

بەرشلۆنە گرێبەستی فاتی دریژكردەوە

بابەتی دواتر

وەزارەتی پەروەردە بە كەمكردنەوەی نهێنی گەرمكەرەوە بۆ خوێندنگەكان دابیندەكات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share