دوو گەنج دوای ئازادكردنیان لەلایەن توركیاوە ئاسایشی مێرگەسۆر دەستگیریكردن

ئەو دوو گەنجەی ناوچەی برادۆست كە دوای شەش ڕۆژ لە دەستگیركردنیان لەلایەن تورکیاوە ئازادکران، هەمان ڕۆژی ئازادکرنیان لەلایەن ئاسایشی مێرگەسۆرەوە دەستگیرکران.

ڕۆژی 31/12/2021 سوپای تورکیا لەناو خاکی هەرێمی کوردستان و بە دیاریكراوی لە ناوچەی برادۆست، دوو هاوڵاتی بە ناوەکانی ئەکرەم خەلیل و زێدان نەبی دەستگیرکرد، دوای شەش ڕۆژ ئازادکران، بەڵام هەمان ڕۆژ لەلایەن ئاسایشی مێرگەسۆرەوە دەستگیرکرانەوە .

کەسوکاری ئەو دوو هاوڵاتییە هەواڵەکەیان بۆ تۆڕی میدیایی ئێستا پشتڕاستکردەوە و ڕایانگەیاند، دوو گەنجەكە دوای شەش ڕۆژ لە ئازادکردنیان لەلایەن تورکیاوە، هەمان ڕۆژی ئازادکرنیان لەلایەن ئاسایشی مێرگەسۆرەوە دەستگیرکراون و دەڵێن، لە هەوڵدان بۆ ئەوەی ئازادبکرێن، بەڵام “تا ئێستا هیچ سۆراخێکیان نییە و ئاسایشی مێرگەسۆر هیچ هەواڵێکی لەبارەی چارەنووسیانەوە پێنەداون”.

لە ناوچەی برادۆست ژمارەیەک بنکەی سەربازیی تورکیا هەن و هاوڵاتییانی نزیک سوپای تورکیا بەردەوام ڕووبەڕووی کێشە و گرفت دەبنەوە، لە ماوەی ڕابردووشدا چەند شوانکارێک بە هەمانشێوە ماوەی چەند ڕۆژێک بەهۆی نزیکبوونەوەیان لە سوپای تورکیا دەستگیرکرابوون.

بابەتی پێشتر

کچانی ڕۆژهەڵات لە خەباتی پارێزگاریکردن لە شوناسی کوردبوون بەردەوامن

بابەتی دواتر

نەخۆشخانەی شار بە یەكێك لە ناوەندەكانی ڕاهێنانی پزیشكان لەسەر ئاستی عێراق دەستنیشانكرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share