د. بڕیار رەشید: رەنگە لەم هەفتەیەدا دەنگ بە پرۆژەیاسای بەپارێزگابوونی هەڵەبجە بدرێت

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، “پێشبینیدەکەین لەم هەفتەیەدا دەنگ بە پرۆژەیاسای بەپارێزگابوونی هەڵەبجە بدرێت”.

د. بڕیار رەشید، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە چاوپێکەوتنێکدا رایگەیاند،”ئەو یاسایانەی چارەنووسسازن لە عێراقدا هیچ کاتێک بە دانیشتنێک و دووانی ئەنجومەنی نوێنەران تێناپەڕێندرێن، لەبەر ئەوە نابێت لە تێنەپەڕاندنی پرۆژەیاسای بەپارێزگابوونی هەڵەبجە بێهیوا ببین، بەپێچەوانەوە دەبێت لەسەر بەدەستهێنانی ئەو مافەی هاوڵاتییانی هەرێم سووربین”.

وتیشی، “سەرجەم فراکسیۆنە کوردییەکان پێداگرین لەسەر ئەوەی ئەگەر دانیشتنەکانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەنگدان بە پرۆژە یاسای بەپارێزگابوونی هەڵەبجە لە کارنامەکەیدا نەبێت بەشداری تێدا ناکەین”.

د. بڕیار رەشید، باسی لەوەشکرد، “پێشبینیدەکەین رۆژی سێشەممەی ئەم هەفتەیە، دانیشتنێکی ئەنجومەنی نوێنەران ئەنجامبدرێت کە بڕگەی یەکەمی دەنگدان بێت بە پرۆژەیاسای بەپارێزگابوونی هەڵەبجە و بەپێچەوانەوە فراکسیۆنە کوردییەکان بەشداری تیادا ناکەین”.

 

 

 

 

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

عەلی حەمەساڵح: چاوەڕواندەكرێت هەفتەی داهاتوو زیاتر لە 500 ملیار دینار بۆ هەرێم رەوانەبكرێت

عەلی حەمەساڵح ئەندامی خولی پێنجەمی پەرلەمانی كوردستان رایدەگەیەنێت، “چاوەڕواندەكرێت سەرەتای هەفتەی داهاتوو ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق كۆببێتەوە و بڕیار…
Total
0
Share