تەندروستیی سلێمانی: بەشە نوێیەکەی نەخۆشخانەی منداڵبوون لە هەرێمدا هاوشێوەی نییە

بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی سلێمانی ئاشکرایکرد، بە هاوکاریی کونسوڵخانەی چیک بەشێکی نوێیان لە نەخۆشخانەی منداڵبوونی سلێمانی کردووەتەوە، لەڕووی پێشکەوتووییەوە لە هیچ نەخۆشخانەیەکی هەرێمی کوردستان بە تایبەتەکانیشەوە هاوشێوەی نییە.

لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا دکتۆر سەباح هەورامی بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی سلێمانی ڕایگەیاند، کونسوڵخانەی چیک بەشێکی نوێی لەدایکبوونی لە نەخۆشخانەی منداڵبوونی سلێمانی کردووەتەوە، بە دابینکردنی سەرجەم ئامێر و پێداویستییە پزیشکییەکانیشەوە.

ئاماژەی بە پێشکەوتوویی بەشەکە کرد کە لەسەر ئاستی نەخۆشخانە پێشکەوتووەکانی جیهاندایە و لە هەرێمی کوردستان و تەنانەت لە نەخۆشخانە تایبەتەکانیش هاوشێوەی نییە.

سەبارەت بە دابینکردنی دەرمان و پێداویستیی پزیشکی لە کەرتی تەندروستیی سلێمانی، دکتۆر سەباح هەورامی وتی، “پشت بەو بودجە تەرخانکراوە دەبەستین کە لە ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستانەوە دابیندەکرێت، هەروەها هاوکارییەکانی وەزارەتی تەندروستیی عێراق کە بە بەردەوامیی هاوکاریمان دەکەن جگە لە لایەن و ڕێکخراوە ناحکومییەکانی هاوشێوەی ئەم کارەی کونسوڵخانەی چیک”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەندروستیی سلێمانی: ئایا ئەگەر قوربانیکردن ببێتەهۆی نەخۆشییەکی مەترسیدار خێرە؟
با مامۆستایانی ئاینی وەڵاممانبدەنە

بەرێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی و قائیمقامیەتی سلێمانی مەترسییەکانی نەخۆشیی تای خوێنبەربوون و رێکارەکانی خۆپارێزی دەخەنەڕوو، بەتایبەتی رێکارەکانی تایبەت…
Total
0
Share