عێراق میوانداریی گەڕێكی تری دانوستاندنی نێوان ئێران و سعودیە دەكات

وەزارەتی دەرەوەی ئێران دەڵێت، عێراق میوانداریی گەڕێكی تری دانوستاندنی نێوان تاران و ڕیاز دەكات.

سەعید خەتیب زادە وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند، “ڕێكخستنی گەڕی داهاتووی دانوستاندنی نێوان ئێران و سعودیە كە عێراق میوانداریی دەكات، لەسەر خشتەی كارەكانمانە و هەوڵمانداوە بەردەوامی بەو دانوستاندنانە بدەین”.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وتی، “سەرباری ناكۆكییەكانی نێوانمان، پەیوەندییەكانمان لەگەڵ سعودیە جێگیرن”.

گرژیی پەیوەندییەكانی نێوان ئێران و سعودیە بەدرێژایی ساڵانی ڕابردوو لە هەڵكشانی بەردەوامدا بوو، بەڵام ماوەی ساڵێكە هەوڵێك بە نێوەندگیریی عێراق هەیە بۆ هێوركردنەوەی ئەو گرژییە.

شەڕی یەمەن یەكێكە لە سەرەكیترین خاڵەكانی ناكۆكیی نێوان ئێران و سعودیە، لەو بارەیەوە سەعید خەتیب زادە وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند، “داوا لە هاوپەیمانیی عەرەبی دەكەین دەستبەرداری ڕێگەی هەڵە ببێت، داواكارین لەڕێگەی گفتوگۆیەكی یەمەنییانەوە كۆتایی بە قەیرانی یەمەن بهێنرێت”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

میدیاکانی ئێران: بەرگریی ئاسمانیی ئێران بەرپەرچی چەند هێرشێکی درۆنیی ئیسرائیلیان دایەوە

میدیاکانی ئێران باسلەوەدەکەن، کەمێک لەمەوبەر، سیستمی بەرگریی ئاسمانیی ئێران بەرپەرچی چەند هێرشێکی درۆنیی ئیسرائیلیان لە گورگان و ئازادشەهر،…
Total
0
Share