لیژنەیەکی ئەمریکی داوای کشانەوەی تورکیا دەکات لە ڕۆژئاوای کوردستان

چەکدارانی نزیک لە تورکیا، لە ڕۆژئاوای کوردستان

لیژنەی ئەمریکی بۆ ئازادییە ئاینییەکان لە ئیدارەی خۆسەری ڕۆژئاوا ڕایگەیاند، بوونی ‏سوپای تورکیایان لە ڕۆژئاوا ڕەتکردووەتەوە و داواشیان کردووە خاکی وڵاتەکەی ‏بەجێبهێڵێت، ئەمەش وەك كاردانەوەیەك بەرامبەر هێرش و بۆردوومانەكانی توركیا ‏بۆسەر ڕۆژئاوا و كەوتنەوەی قوربانی.‏

نادین مایینزا، جێگری سه‌رۆكی لیژنه‌ی‌ ئه‌مریكی بۆ ئازادییه‌ ئاینییه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كان لە ‏کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، “ئه‌م‌ریكا داوای له‌ توركیا كردووه‌ به‌پێی ‏نه‌خشه‌ڕێگایه‌ك ناوچه‌كانی رۆژئاوای كوردستان جێبهێڵێت”.‏

ئاماژەی بەوەشکردووە، ”له‌و ڕاپۆرته‌ی‌ له‌لایه‌ن لیژنه‌كه‌یانه‌وه‌ ئاماده‌یان كردووه‌، ‏دەرکەوتووە توركیا له‌و شوێنانه‌ی‌ داگیریكردوون به‌رامبه‌ر به‌ پێكهاتە ئاینییه‌كانی ناوچه‌كه‌ ‏پێشێلكاری ئه‌نجامده‌دات، تاوانیش به‌رامبه‌ر به‌ كریستیان و ئێزدی و كورد، به‌تایبه‌ت ‏به‌رامبه‌ر به‌ ژنان ئه‌نجامده‌دات”.‏

قسەکانی جێگری سه‌رۆكی لیژنه‌ی‌ ئه‌مریكی بۆ ئازادییه‌ ئاینییه‌کان دوای بۆردوومانێکی ‏تورکیا بۆسەر کۆبانێ هات و وتی، “زۆر نیگه‌ران بووم به‌ چه‌ند کاتژمێرێک دوای‌ هاتنم ‏هه‌واڵی ئه‌وه‌م پێگه‌یشت چه‌ند شوێنێكی كوبانێ ڕووبه‌ڕووی بۆمباران بوونه‌ته‌وه‌ و ‏هاوڵاتییه‌كی سیڤیل شه‌هیدبووه ‌و 11 کەسی دیکەش برینداربوون، زۆریش به‌وه‌ نیگه‌رانم ‏منداڵێكی چوارساڵان قاچێكی له‌ ده‌ستداوه‌”.‏

هاوکات عه‌بدولكه‌ریم عومه‌ر، هاوسه‌رۆكی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی‌ ‏به‌ڕێوه‌به‌رێتی خۆسه‌ر لە کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەکەدا ڕایگەیاند، “له‌ گفتوگۆكه‌ماندا چه‌ند ‏بابه‌تێكمان باسكرد، به‌تایبه‌ت پێشێلكارییه‌كانی توركیا بەرامبەر به ‌ناوچه‌كه‌ و تێكدانی ‏سه‌قامگیری تێیدا، به‌هه‌مان شێوه‌ باسمان له‌ كاریگه‌ریی داخستنی ده‌وازه‌كان له‌سه‌ر ‏ئابوریی ناوچه‌كه‌ كرد، كه‌ بووه‌ته‌ هۆی ئه‌وه‌ی‌ ژینگه‌یه‌كی له‌بار بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی‌ ‏ڕێكخراوی داعش بخوڵقێنێت”.‏

May be an image of 3 people, people standing and people sitting

بابەتی پێشتر

نرخى نه‌وت زیاتر به‌رزبووه‌وه‌

بابەتی دواتر

بكوژی پشیلەیەكی كێوی لە كەڵەك سزای دارایی درا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share