نرخى نه‌وت زیاتر به‌رزبووه‌وه‌

نرخى نه‌وت له‌ بازاڕه‌كانى جیهان جارێكى دیكه‌ به‌رزبووه‌وه‌ و به‌یانى ئه‌مڕۆ نرخى هه‌ر ‏به‌رمیلێك بۆ نزیكه‌ى 82 دۆلار به‌رزبووه‌وه‌.‏

له‌گه‌ڵ كردنه‌وه‌ى بازاڕه‌كانى نه‌وتدا ئه‌مڕۆ جارێكى دیكه‌ نرخى نه‌وت به‌رزبووه‌وه‌ و ‏نرخى یه‌ك به‌رمیلی برێنت به‌ 81.95 دۆلار مامه‌ڵه‌ى پێوه‌كرا، له‌ كاتێكدا له‌ چه‌ند ڕۆژى ‏ڕابردوو نرخى نه‌وت بۆ خوار 80 دۆلار دابه‌زیبوو.‏

هاوكات نرخى یه‌ك به‌رمیل نه‌وتى خۆرئاواى ئه‌مریكاش بۆ 79 دۆلار به‌رزبووه‌وه‌.‏

ئاژانسی ڕۆیته‌رز بڵاویكرده‌وه‌، به‌هۆی كه‌مبوونه‌وه‌ى مه‌ترسییه‌كانى گۆڕاوى ئۆمیكرۆن ‏و كه‌مبوونه‌وه‌ى نەوت لە ئه‌مباره‌كانى نه‌وتى ئه‌مریكا نرخى نه‌وت به‌رزبووه‌ته‌وه‌.‏

بابەتی پێشتر

ئینته‌ر میلان 2-1 لازیۆ

بابەتی دواتر

لیژنەیەکی ئەمریکی داوای کشانەوەی تورکیا دەکات لە ڕۆژئاوای کوردستان

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share