حه‌لبووسی به‌ سه‌رۆكى پەرلەمانی عێراق هه‌ڵبژێردرایه‌وه‌

له‌ دانیشتنه‌كه‌ى ئه‌مڕۆی ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران محه‌مه‌د حه‌لبووسی به‌سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نه‌كه‌ هه‌ڵبژێردرایه‌وه‌ و چێوه‌ى هه‌ماهه‌نگیی شیعه‌كان و چه‌ند لایه‌نێكى دیكه‌ش بایكۆتى دانیشتنه‌كه‌یان كرد.

كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر پرۆسه‌ى جیاكردنه‌وه‌ى ده‌نگى كاندیدانى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران به‌ڕێوه‌چوو، له‌كۆی ده‌نگى 228 ئه‌ندامى به‌شدار له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا 200 ده‌نگ به‌ محه‌مه‌د حه‌لبووسی دران و مه‌حمود مه‌شهه‌دانى ڕكابه‌ریشی 14 ده‌نگى به‌ده‌ستهێنا، به‌وه‌ش محه‌مه‌د حه‌لبووسی جارێكى دیكه‌ به‌ سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران هه‌ڵبژێردرایه‌وه‌.

هاوكات به‌هۆی بایكۆتی چێوه‌ى هه‌ماهه‌نگیی شیعه‌كان و به‌شێكى دیكه‌ له‌ لایه‌نه‌كان مه‌حمود مه‌شهه‌دانى كه‌مترین ده‌نگى به‌ده‌ستهێنا.

بابەتی پێشتر

سەرۆکی دەزگای دژەتیرۆری عێراق دژە تیرۆری سلێمانی بەسەرکردەوە

بابەتی دواتر

چەند زانیارییەک دەربارەی یەکێک لە بەناوبانگترین زاناکانی جیهان

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share