وەزیری بەرگریی ئەڵمانیا: ئەوەی پێشمەرگە دەیکات شەڕی ئەوروپا و ئەڵمانیاشە

وەزیری بەرگریی ئەڵمانیا لە هەولێرەوە ڕایگەیاند، ئەو شەڕەی کە پێشمەرگە لە دژی داعش دەیکات، شەڕی ئەوروپا و ئەڵمانیاشە.

کریستینە لامبرێت، وەزیری نوێی بەرگریی ئەڵمانیا، ئێوارەی ئەمڕۆ یەكشەممە گەیشتە هەولێر و لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، “شەڕی داعش کۆتایی نەهاتووە، ئەمڕۆ لەگەڵ ڕاوێژکارانی ئەڵمانیا و بەرپرسانی هەرێم گفتوگۆی هاوکارییەکان و بەردەوامیی شەڕەکەمان کرد، لەگەڵ ئەوەشدا كە گەڕاینەوە بۆ ئەڵمانیا زیاتر لەسەر ئەم پرسە دەوەستین”.

وەزیری بەرگریی ئەڵمانیا وتیشی، “سەرکەوتنی باش لە شەڕی دژ بە داعشدا بەدەستهاتووە، ئێمە لە سەرەتای شەڕەکەوە پاڵپشتی هەرێم بووین و حکومەتی نوێش بەهەمانشێوە بەردەوامدەبێت لە هاوکارییەکان بۆ بنەبڕکردنی تیرۆر”.

کریستینە لامبرێت باسی لە ڕاوێژکارانی سەربازیی وڵاتەکەی کرد کە ڕۆڵی کاریگەریان بینیوە لە هاوکاریکردنی پێشمەرگە و وتی، “من ئەو كاتە پەرلەمانتار بووم کە بڕیاری ناردنی هاوکاریمان بۆ پێشمەرگە دا، ئێستاش لەم پۆستە نوێیەدا بڕوامان بەو لۆژیکە هەیە و لەگەڵ هاوبەشانمانداین”.

بابەتی پێشتر

دانیشتنه‌كه‌ى په‌رله‌مانى عێراق به‌شێوه‌یه‌كى كاتى هەڵپەسێردرا

بابەتی دواتر

چین هەوڵدەدات زمانی کوردی لە هەندێک زانکۆی وڵاتەکەی بخوێندرێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هاتوچۆی هەولێر لەبارەی شەقامە خێراکانەوە شۆفێرا ئاگاداردەکاتەوە

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی هاتوچۆی هەولێر شۆفێران ئاگاداردەکاتەوە لەبارەی بەکارهێنانی رێگا خێراکانەوە و ژمارەیەک رێنمایی لەوبارەیەوە بڵاودەکاتەوە. بەڕێوەبەرایەتییەکە لە راگەیەندراوێکدا…
Total
0
Share