سەرۆكایەتی یەكێتی: كۆچی دوایی قادری حاجی عەلی خەمێكی قوڵ و داخێكی سەختە

كۆچكردوو قادری حاجی عەلی

سەرۆكایەتی یەكێتی ڕایدەگەیەنێت، كۆچی دوایی قادری حاجی عەلی خەمێكی قوڵ و داخێكی سەختە و دەشڵێت، بەشی زۆری تەمەن و گەنجێتی لەناو شۆڕشی نوێ‌ و یەكێتی و خەبات بۆ بەدیهێنانی مافە ڕەواكانی گەلەكەی تەرخانكرد.

سەرۆكایەتی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان ئەمڕۆ سێشەممە 10ی تشرینی دووەم لە ڕاگەیەنراوێكدا دەڵێت، بەداخ و كەسەرێكی زۆرەوە، بەهۆی ڤایرۆسی نەگریسی كۆرۆنا، هەڤاڵ قادری حاجی عەلی، سەركردە و سیاسەتمەدار و تێكۆشەرێكی دێرینی كوردایەتی بۆ هەتاهەتایە بەجێهیشتین.

دەشڵێت، “كۆچی دوایی كاك قادری حاجی عەلی، مرۆڤێكی نیشتمانپەروەر و سەركردە و پێشمەرگەی دێرینی شۆڕشی نوێ و ئەندامی پێشووتری مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و یەكێك لە دامەزرێنەرانی بزوتنەوەی گۆڕان، خەمێكی قوڵ و داخێكی سەختە”.

لە بەشێكی دیكەی ڕاگەیەنراوەكەدا هاتووە، قادری حاجی عەلی بەشی زۆری تەمەن و گەنجێتی لەناو شۆڕشی نوێ‌ و یەكێتی و خەبات بۆ بەدیهێنانی مافە ڕەواكانی گەلەكەی تەرخانكرد. رۆڵی بەرچاو و گرنگی هەبوو لەو ئەرك و بەرپرسیاریەتیانەی پێی سپێردرابوو.

ئاماژەشدەدات، بۆ ئەم خەمە، پرسە و سەرەخۆشی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ئاراستەی كەسوكار و خانەوادەی سەربەرزی قادری حاجی عەلی و هەموو هاوڕێ و هاوسەنگەران و تێکۆشەرانی یەکێتیی دەكەین، خۆمان بەهاوبەشی خەم و پرسەی هەموولایەك دەزانین.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

شارەزایەکی بواری کەشناسی: تا ناوەڕاستی مانگی داهاتوو شەپۆلی چڕی بارانبارین بەردەوامدەبێت

شارەزایەکی بواری کەشناسی رایدەگەیەنێت، تاوەکو ناوەڕاستی مانگی داهاتوو چەندین شەپۆلی چڕ و بەهێزی بارانبارین ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە.…
زیاتر ببینە

وتەبێژی کۆمسیۆن وردەکاریی بڕیاری تەرخانکردنی پێنج کورسیی پەرلەمان بۆ پێکهاتەکان ئاشکرادەکات

وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان لە عێراق رایگەیاند، لە 100 کورسی پەرلەمانی کوردستان بڕیاردراوە پێنج کورسیان بۆ پێکهاتەکان تەرخانبکرێت.…
Total
0
Share