چێوەی هەماهەنگی داوا لە سەدر دەكات پێكەوە گەورەترین كوتلە پێكبێنن

چێوەی هەماهەنگی داوایكردبوو پێكەوە گەورەترین كوتلە پێكبێنن

چێوەی هەماهەنگی تاوتوێی یەكەم كۆبوونەوەی ئەنجومەنی نوێنەران دەكات و داواش لە ‏فراكسیۆنی سەدر دەكات بەشداربێت لە پێكهێنانی گەورەترین كوتلە.‏

بڕیارە سبەی یەكەم دانیشتنی ئەنجومەنی نوێنەرانی تازەهەڵبژێردراوی عێراق ‏ئەنجامبدرێت، بەڵام پێدەچێت تائێستا دیاریكردنی گەورەترین كوتلە، كە بۆ پێكهێنانی ‏حكومەت ڕادەستپێردرێت ئاستەنگە گەورەكە بێت.‏

چێوەی هەماهەنگی، كە دووەم گەورە پێكهاتەی شیعەكانە لەدوای ڕەوتی سەدر و لە چەند ‏لایەنێكی شیعی پێكهاتووە، لە كۆبوونەوەیەكدا تاوتوێی پرسی گەورەترین كوتلەی ‏پەرلەمان و ڕێڕەوی دانیشتنی یەكەمی ئەنجومەنی نوێنەرانی كرد و لە ڕاگەیەندراوێكدا ‏دەڵێت، “لە سۆنگەی پابەندی بە دەقە یاسایی و دەستوورییەكان، بانگهێشتەكەمان بۆ ‏سەرجەم پەرلەمانتارانی گەورە پێكهاتەی كۆمەڵایەتی و بەتایبەت فراكسیۆنی سەدر ‏دووبارە دەكەینەوە بۆ پێكهێنانی كوتلەی خاوەن زۆرترین ژمارەی پەرلەمانتار”.‏

چێوەكە داواكارییەكەی بۆ سەدر و پێكهێنانی گەورەترین كوتلە دەگەڕێنێتەوە بۆ ‏‏”پارێزگاریی لە شایستە و بەركەوتە دەستوورییەكان و سەقامگیریی پڕۆسەی سیاسی”.‏

بڕیارە سبەی یەكشەممە یەكەم دانیشتنی خولی نوێی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ‏بەڕێوەبچێت، بەهۆی ڕێكنەكەوتنی لایەنەكان لەسەر پۆست و پلە حكومی و ‏پەرلەمانییەكان، پێدەچێت دانیشتنەكە تەنها سوێندخواردنی پەرلەمانتاران لەخۆبگرێت و ‏دانیشتنەكە بە كراوەیی بهێڵدرێتەوە.‏

بابەتی پێشتر

ئەمڕۆ گوگڵ یادی لەدایکبوونی هاوکینگ دەکاتەوە

بابەتی دواتر

یەكەم كۆبوونەوەی نوێنەران بە كراوەیی دەهێڵرێتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

رێکخراوی مافی مرۆڤی نێودەوڵەتی: حکومەتی عێراق و هەرێم پابەندنین بە تەرخانکردنی هەلی کار بۆ خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان

رێکخراوی مافی مرۆڤی نێودەوڵەتی ئاشکرایدەکات، هەریەکە لە حکومەتی عێراق و حکومەتی هەرێم پابەندنین بە تەرخانکردنی 5% ی دامەزراندن…
Total
0
Share