قوباد تاڵەبانی بەشی خوێندنی ئیسلامی لە زانکۆی راپەڕین کردەوە

لەسەر داوای مامۆستایانی ئایینی دەڤەری راپەڕین، جێگری سەرۆك وەزیران بەشی خوێندنی ئیسلامی لە زانکۆی راپەڕین کردەوە و بڕیاریشە لە ئەمساڵەوە لە هەردوو خوێندنی بەیانیان و ئێواران خوێندکار وەربگرێت.

لە رێوڕەسمێکدا کە ئەمڕۆ بە ئامادەبوونی دکتۆر ئارام محەمەد قادر، وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی و ژمارەیەک لە مامۆستایانی ئایینی دەڤەری راپەڕین بەڕێوەچوو، قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆك وەزیران بە فەرمی بەشی خوێندنی ئیسلامی لە زانکۆی راپەڕین کردەوە.

کردنەوەی ئەم بەشە لە زانکۆی راپەڕین، دوای کۆبوونەوەی قوباد تاڵەبانی لەگەڵ مامۆستایانی ئایینی و ژمارەیەک کەسایەتی ئەکادیمی دەڤەرەکە بڕیاری لەسەردرا.

لە رێوڕەسمەکەدا وەزیری خوێندنی باڵا ئاماژەی بەوەدا، کردنەوەی ئەم بەشە لەسەر بنەمای رێبازی سەرۆک مام جەلالە کە بەردەوام جەختی دەکردەوە لەسەر پاراستن و گرنگیدان بە بەها بەرزەکانی ئایینی پیرۆزی ئیسلام و هیوای خواست هاندەرێک بێت بۆ قوڵکردنەوەی گیانی پێکەوەژیانی ئاشتییانە لە دەڤەرەکەدا.

هەروەها دکتۆر پەیمان رەمەزان، سەرۆکی زانکۆی راپەڕین سوپاسی پشتگیرییەکانی قوباد تاڵەبانی و وەزارەتی خوێندنی باڵای کرد بۆ کردنەوەی ئەم بەشە و رایگەیاند، لە ئەمساڵدا لە هەردوو خوێندنی بەیانیان و ئێواران خوێندکار لە بەشی خوێندنی ئیسلامی وەردەگیرێت.

هەر لە رێوڕەسمەکەدا دکتۆر ئیبراهیم عەبدولباقی، بەڕێوەبەری گشتیی ئەوقافی ئیدارەی راپەڕین سوپاسی قوباد تاڵەبانی کرد بۆ گرنگیدان بە کردنەوەی بەشی خوێندنی ئیسلامی لە زانکۆی راپەڕین و کردنەوەی ئەم بەشەی بە هەنگاوێکی گرنگ دانا بۆ برەودان بە بەها بەرزەکانی ئایینی پیرۆزی ئیسلام لە ناوچەکەدا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

زیاتر لە 100 پەرلەمانتار داوادەكەن موچەی فەرمانبەرانی هەرێم بەئەلیكترۆنی لەلایەن بەغدادەوە دابەشبكرێت

زیاتر لە 100 ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەران لە پرۆژەیاسایەكدا داوادەكەن موچەی فەرمانبەرانی هەرێم بەئەلیكترۆنی و ڕاستەوخۆ لەلایەن حكومەتی ناوەندەوە…
زیاتر ببینە

بە مەرج ئەنجامی وەرگرتنی خوێندکارانی خوێندنگە نێودەوڵەتییەکان لە زانکۆلاین راگەیەندرا

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ئەنجامی وەرگرتنی خوێندکارانی دەرچووی خوێندنگە نێودەوڵەتییەکان لە زانکۆ و پەیمانگە حکومییەکان راگەیاند.…
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی: خوێندكاران و لاوان رۆحی ئەم كۆمەڵگەیەن و هەموو گۆڕانكاری و پێشكەوتنێك لەسەر دەستی ئەوان دێتەدی

لە یادی دامەزراندنی کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستان بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایگەیاند، هەمیشە پێمانوابووە خوێندكاران و…
Total
0
Share