عێراق: 12 هەزار مێگاوات وزەی خاوێن بەرهەمدەهێنین

دەستەی کۆنترۆڵکردنی وزە و سەرچاوە تیشکدەرەکانی عێراق ڕایگەیاند، عێراق هەوڵی ئەوە دەدات تاساڵی 2025 نزیکەی 12 هەزار مێگاوات لە وزەی خاوێن بەرهەمبهێنێت و بۆ ئەو مەبەستەش گرێبەستەکانی بەرهەمهێنان بەردەوامن.

کەمال حوسێن سەرۆکی دەستەکە ڕایانگەیاند، “ئابوریی سەوز یەکێکە لە بنەما سەرەکییەکان لە جیهاندا، بەتایبەت دوای بەرزبوونەوەی زۆری ڕێژەی گازی کاربۆن لە ئەنجامی وزە بەردینەکان بۆ بەرهەمهێنانی کارەبا و پێداویستییەکانی دیکە”.

کەمال حوسێن ئەوەشی ڕوونکردووەتەوە، “ڕێککەوتنی پاریسی ساڵی 2017 وڵاتانی جیهان پابەنددەکات بە کەمکردنەوەی گازە دەردراوەکان، بەمەبەستی کەمکردنەوەی قەتیسبوونی گەرمای گۆی زەوی، لەڕێگەی وزەی سروشتی، خۆر و با”.

ئاماژەی بەوەکرد، تاساڵی 2025 عێراق پەرە بە وزەی خاوێن دەدات و بە بەرهەمهێنانی 12 هەزار مێگاوات وزەی خاوێن هاوشانی وزەکانی دیکە هەوڵی کەمکردنەوەی گازە ژەهراوییەکان دەدات.

بابەتی پێشتر

ئاسایشی عێراق: 7 تیرۆریست لە كەركوك دەستگیركران

بابەتی دواتر

ئێران: تاڵیبان ئاوی لێگرتووینەتەوە و هەڕەشەكەی عێراقمان پێشتگوێخست

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کۆمسیۆن: لەگەڵ کۆمپانیایەکی ئەڵمانی گرێبەستمان کردووە بۆ پشکنینی ئامێرەکانی تایبەت بە دەنگدان

سەرۆکی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایدەگەیەنێت، “لەگەڵ کۆمپانیایەکی ئەڵمانی گرێبەستمان کردووە بۆ پشکنینی ئامێرەکانی تایبەت بە دەنگدان”.…
Total
0
Share