ئاسایشی ڕاپەڕین ئەو کەسەی دەستگیرکرد کە تەقەی لە ماڵی فەرماندەیەکی سەربازی کردبوو

ئاسایشی ڕاپەڕین ڕایگەیاند، دوای ئەوەی شەوی ڕابردوو تەقە لەماڵی فەرماندەیەکی سەربازی کراوە، لەماوەی 24 کاتژمێردا تەقەکەرەکە دەستگیرکراوە و دانی بە تاوانەکەدا ناوە.

ئاسایشی ڕاپەڕین لە ڕاگەیەندراوێکدا کە وێنەیەکی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا کەوتووە لەسەر ڕووداوەکە دەڵێت، “شەوی ڕابردوو  لە شاری ڕانیە گەڕەكی نەورۆز، تەقە لە ماڵی فەرماندەیەكی سەربازی كرا دەستبەجێ بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕاپەڕین  هاتە سەر خەت و دوای وەرگرتنی فەرمانی دادوەر لەسەر ڕووداوەكە لە ڕێگای سەرچاوەكانمانەوە هەندێک زانیاریمان دەست كەوت دوای وەرگرتنی  فەرمانی دادگا  فەرمانی گرتن بۆ كەسێكی  گومانلێكراو دەركرا و توانرا لە ماوەی كەمتر لە 24 كاتژمێر لایەن هێزەكانمان لە بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕاپەڕین تۆمەتباری سەرەكی تەقەكردن دەستگیر بكرێت”.

ئاسایشی ڕاپەڕین ڕاشیگەیاندووە “تۆمەتبارەکە لە ئێستادا دانی ناوە بەتاوانەكەیداو پەڕاوی لێكۆڵینەوەی بۆ كراوەتەوە و لێكۆڵینەوە بەردەوامە لە ڕووداوەكە “.

بابەتی پێشتر

تەرمی ژن و منداڵێک لە کەناراوەکانی یۆنان دۆزرانەوە

بابەتی دواتر

چوار لایەنی سەربەخۆخوازی ڕۆژهەڵات هاوپەیمانێتییەکیان پێکهێنا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share